هاووڵاتیانی عێراقی لەڕیزبەندی یەکەمدان بۆ داواکردنی ئیقامە لە تورکیا 

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

هیوا خدر لەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیاوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” بەپێی داتایی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بەشی ئیقامە بۆ ئەمساڵ لەسەرەتایی ساڵەوە تائێستا ژمارەی ئە و عیراقیانەی داوای ئیقامەیانکردووە بریتیە لە  ١١٤،٣٢٢ سەدوو چوادە هەزاروو سێ سەدوو بیست و دوو کەس ،کە ئەم ڕێژەیە لە ڕیزبەندی یەکەمدایە،بەتایبەتی  بۆ یەکەمجار لە تورکیا کە پێشتر هاووڵاتیانی ڕووسی لە ریزبەندی یەکەمدابوون..”

هەروەها هیوا ووتیشی”  هاووڵاتیانی عێراقی   لە ڕیزبەندی یەکەمیشدان بۆ وەرگرتنی ( ئیقامەی خانووبەرە ) کە لەڕێگایی کرینی موڵکێکەوە بەدەستی دەهێنن..”

هەروەها ئاماژەیکرد کە ” زیاد بوونی ئەو ڕێژەیە لەتورکیادا بەهۆی گۆڕانکاری وسەختی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانUNHCR لە وەرگرتنی داواکردنی مافی پەنابەرێتی ،ئەو پەنابەرەعێراقی و کوردستانیانەشی  دوای ئەوەی بەهۆی خراپی هەلومەرجی سیاسی ئابووریە ناتوانن بگەرێنەوە،بە ناچاری بۆ مانەوەیان لە تورکیا داوایی ئیقامە دەکەن کە دیاریترینیان ئیقامەی (  گەشتیاری )یە.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *