ناڕهزایەتینامهی فیدراسیۆن له ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا.
usr_web171_1
حوزه‌یران 20, 2015
ماڵه‌وه
833 Views
گیانی ئینسانه‌کان له مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی ده‌ریایی بپارێزن.
ڕۆژی 20 ی جونی ڕۆژی به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی په‌یماننامه‌ی جیهانیی ساڵی 1951ی جنیفه له په‌یوه‌ند به مافه‌کانی په‌نابه‌رانەوە. هه‌موو ساڵێک بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا به چالاکی جۆراجۆر ڕۆژی په‌نابه‌ران وخواستەکانیان به‌رز ڕاده‌گرن .
ئێستا 64 ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی جیهانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران بۆ فریاکه‌وتنی قوربانیه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م تێپه‌رده‌بێت، به‌ڵام هێشتا دیارده‌ی کۆچ و ئاواره‌یی و په‌نابه‌ریی ملیۆنی به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ و کێشمه‌كێشی سیاسی و میلیتاریزم و فه‌ناتیزمی دینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و تیرۆریزم و ڕاسیزمه‌وه به‌شه‌ریه‌تی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌مینه‌ی هه‌راسان کردوه.
ڕکابه‌ری سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن کۆمپانیاکا ن و ده‌وڵه‌ته زلهیزه‌کانی جیهان ومۆنۆپۆڵهکانی ناو بازاری ئازاد له پێناو قازانجی زیاتروسودپهرستی وگۆرینی هاوکیشه سیاسیه‌کانی جیهان، ئه‌حزابه گۆی لهمستهکانیان و گروپ وده‌سته‌و تاقمه ئینسان کوژه‌کانیان بۆ وه‌به‌رهێنان و ناردنی سه‌رمایه‌و به‌ده‌ستهێنانی هێزیکاری هه‌رزان، هه‌ڵومه‌رجێکی له‌راده‌به‌ده‌ر نائینسانی و نائارامی و شه‌رو ده‌عوای ئاینی و قه‌ومییان به سه‌ر به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا داسه‌پاندوه.
ته‌نها جه‌ند مانگی رابوردوو، خه‌ڵکی دونیا شاهیدی تراژیدیای مه‌رگی به‌کۆمه‌لی ده‌یان ژن و منال و پیرو پهکكهوتهن كه قوربانی ده‌ستی گروپ ورێکخراوه‌ی ئینسانکوژو دڕنده و رژێمه سه‌رکوتگه‌رو چینه ده‌سه‌ڵاتدارو کۆنه‌په‌رسته‌کانی خۆرهه‌ڵات و باکوری ئه‌فریقا بوون له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه‌دا، حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناچاربوو کۆببنه‌وه و رێگا چاره‌ی جۆراجۆر بخه‌نه بەرنامەی حکومه‌ته‌کانیان و ده‌زگا تایبه‌تیه‌کانی فرۆنتیکسهوه تا وه‌ڵامێک به قه‌یرانی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه، ده به‌ندیان دیاریکرد، که جگه له چاودیریکردنی سنوره‌کان و ده‌رگا داخستن به‌رووی قوربانیه‌کان و به‌رهه‌ڵستی کردنی ئهوباندو ده‌ستانه كه بازرگانی به گیانی ئینسانه‌کانه‌وه ده‌که‌ن، هیچ ئاماژه‌یه‌کی کارسازو عه‌مه‌لی تیادا نابینرێت. هه‌رچه‌ند رۆژ دوای تیپه‌ربوون به‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا، ئاکامه‌کانی شکستی ئه‌و رێگا چارانه که‌وتنه به‌رده‌م رای گشتی خه‌ڵکی جیهان، ته‌نها له ماوه‌ی دوومانگدا زیاتر له 1700 په‌نابه‌ر له‌ده‌ریای سپی ناوه‌راستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و رۆژانه زیاتر له 100 هه‌راز په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه جه‌زیره‌کانی یۆنان، 103 هه‌راز له‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵکی سوریا‌و ئه‌فغانستان و عێراق ولیبیا وسۆمال وئهریتریان..به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، ته‌نها له ساڵی 2014 قوربانیانی ده‌ریای سپی ناوه‌راست 3500 په‌نابه‌ر بوو، ئه‌مه جگه لەقوربانیهکانی جه‌زیره‌کانی یۆنان و ئهندهنوسیاو ئوسترالیا. ئامارەکانی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەجیهاندا سەبارەت بەدیاردەی ئاوارەی بە٥٠ملیۆن دەخەمڵێنرێت.
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا که هه‌ر خۆیان له ئیمزاکه‌رانی په‌یماننامه‌ی جنیفی 1951 له په‌یوه‌ند به‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانن، نه‌ک هه‌ر پاشه‌کشێیان کردوه، بگره ده‌یان یاسای دیکه‌ی دژی په‌نابه‌ران و کۆچکردوانیان هێناوه‌ته گۆرێ و ڕۆژ له‌دوای رۆژ په‌لاماری مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن. زیندانیکردن و دیپۆرت، داسه‌پاندنی هه‌ڵومه‌رجی کاری سه‌خت و سه‌عاتکاری زیادوپارهی که‌م، تا فڕێدانیان بۆ سەر جادەو لێسەندنەوەی مافی کار‌و بیمە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکان، دوورخستنەوەیان لە دووری شارەکان و دورگە دوره دەستەکان و که‌مپ و گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان و جێگیرکردنیان لە ژێرزەمینە سەربازییەکاندا و ته‌نانه‌ت وەک تاوانبارمامهڵه بکرێن، هه‌موو ئه‌مانه کراونه‌ته به‌رنامه‌ی ئه‌م حکومهتانهوهو له پیش به‌ها ئینسانیه‌کان و رێزگرتن له مافه‌کانی ئینسانه‌وه دانراوه. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌م حکومه‌تانه نه‌ک هه‌ر نایانەوێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بن بە پیداویستیه‌کانی ئینسانه‌کان و پاریزه‌ری مافه‌کانیان بن، به‌ڵكو ڕێز له پهیمانیکیش ناگرن که خۆیان ئیمزایان لێداوه.
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا هه‌رخۆیان به‌هۆی ناکۆکیه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و شه‌ری نیوان به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌کان و وه‌لامدانه‌وه بهقهیرانهکانیان به‌شێکن له رووداو و ره‌وه‌نده سیاسیه‌کانی ئه‌و ناوچانه به‌شیوه‌ی ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی و سیاسی وستراتیژی و پشتیوانیان له ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌رو دژه ئازادیه‌کانی ناوچه‌که، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئینسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یان ناجارکردوه که که‌شتی مه‌رگ هه‌ڵبژیرن و ژیانی خۆیان و خیزان و مناله‌کانیان بخه‌نه ریسکی گه‌وره‌وه‌و په‌نا بۆ ده‌ریاکان به‌رن تا له‌که‌نار ژیانێکی ئارام وئاسایشدا له‌نگه‌ر بگرن.
بهێنە پێش چاوت کە لە ووڵاتەکەی خۆت ڕاوبنرێیت، لەسەر دەربڕینی بیرورات زیندان بکرێیت یان بکەویتە بەر هەڕەشەی کوشتن، پارووی منداڵەکانت بڕفێنردرێت و بۆشت نەبێت بچیتە سەر جادە و ناڕەزایەتی دەرببڕی و ئەبێ ملکەچ و سەرکوتکراو بیت و بەبەرچاوتەوە تاڵانی بکرێ، قبوڵی بکەیت. کەچی کاتێک لەو بارودۆخە هەڵبێیت و مەترسیدارترین ڕێگا بگریتە بەر و بەمجۆرە لە دەستی دەسەڵاتێکی هار دەربچیت و بکەویتە دەمی قاچاخچیانێکی قازانجپەرەست کە بۆ سودی خۆیان، دەیان و بگرە سەدان کەس بخزێننە نێو کەشتیە کۆن و داڕزیوەکانەوه تا بگەیتە وڵاتێکی ئارام، له‌م لاشه‌وه سەرانی دەسەڵاتی ئەم ووڵاتانەش چارەنوست گرێ بدەنەوە بە ساتوسەودا و بەرژەوەندیان لەگەڵ ئەو ووڵات و هێزانەی کە لە دەستیان هەڵهاتوویت. چەندە سەختە لە دەستی مەرگ هەڵبێت و بە چاوی خۆشت مەرگی کۆرپەکانت یان ئازاری مەرگی خۆت بچێژیت!!.. ئایا لە دوای ٦٤ ساڵ لە دەرچوونی پەیماننامەیەک کە مافەکانی مرۆڤی بە نیوەناچڵیش بيت جێگیر کردووە! ئەبێ ئینسانەکان لەم ژیان و بارودۆخەدا بژین؟! ئێستا ئیتر ئەبێ ببینین و بزانین بەرژەوەندی سەرمایەداری جیهانی، کۆمەڵگاکانی لە چ ئاستێک لە ژیاندا داناوە! پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمەش بەرەی ئینساندۆستی جیهانی ئەمە قبوڵ ئەکەین؟ بەو ئەندازەیەی بیر لە ژیان و هەناسەدانمان ئەکەینەوە، بەو ئەندازیەش بیر لە ڕەتکردنەوەی ئەم هەلومەرجە ئەکەینەوە؟.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که هیشتا به‌نده‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی و په‌یماننامه‌کانی کۆنفیدراسیۆنی جیهان به مافی مهرجدارو به‌رته‌سک ده‌زانیت و پێیوایە کە ئازادی و یه‌کسانی ئینسانه‌کان مسۆگەر ناکات، ته‌واوی هه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی په‌نابه‌ری و رێکخراوه ئینسانی و داکۆکیکارهكان له‌مافه‌کانی ئینسان و یه‌کێتییه کرێکاری و ئازادیخوان و ئینساندۆستان بانگه‌وازده‌کات، که له‌گه‌ڵماندا له پێناو به‌رگری له به‌ها ئینسانیه‌کان و گۆرێنی یاسا په‌نابه‌ریه‌کان رێگا چاره‌یه‌کی کارسازو عه‌مه‌لی بۆ به‌رگرتن به مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی ده‌ریایی په‌نابه‌ران و مافه‌کانی کۆچ‌کردوان، پشتیوانی له‌م نارهزایهتینامهیه بکه‌ن:
-
راگرتنی به‌لێشاوی دیارده‌ی ئاواره‌یی و کۆچکردن، پیش هه‌رشتێک به‌نده به کۆتاییهێنان به جه‌نگ وراگرتنی ده‌خاله‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک وروسیاو چین و حکومه‌ت و ئهوهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون.
-
. پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بەدهستههڵگرن له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی له‌ده‌سته‌وتاقم و حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه.
-
جه‌نگی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی ته‌نها رژێمی به‌عسی نه‌روخاند، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای عێراقی به‌ره‌و وێرانه‌یه‌ک پاڵپێوه ناوه شیرازه‌ی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگای له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندوه وعێراق بۆته مه‌یدانی و کێشمه‌کێشی تیرۆریستان، ئیستاش سالیک تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر داگیرکردنی به‌شێکی زۆر له ناوجه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن هێزێکی دڕنده‌ی وه‌ک داعش وههزارن که‌س به‌هۆی جه‌نگ وکیشمهکێش و ئیستیبدای ئه‌و هیزانه وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئاواره و مالویران و ده‌ربه‌ده‌ر بوون وژیانی ئاواره‌یی و په‌نابه‌ری بۆته گۆشه‌یه‌کی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی عێراق، هه‌ربۆیه ئه‌مریکاو ده‌وله‌ته‌کانی رۆژئاوا به‌ته‌واوی لێی به‌رپرسیارن.
-
ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا وسعودیه نەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن، بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت له‌و باره‌یه‌وه.
-
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وولاتانه‌ی له ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و ڕون، ئه‌کتیڤ بکرێن بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره‌کان وپه‌نابه‌ران وله‌وڕێگایه‌وه حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناجار بکرێن بۆ داننان به مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کاندا..
-
هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی ته‌ندروستیی وخۆراک و پۆشاک وشۆینی نیشته‌جی بونی گونجاو و سه‌لامه‌تی ژیانیان. بۆ هەموو ئەو ئاوارەو و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعش و هیزه میلیشایاکان وقاعیده‌وه.. لەشۆین و ژیانی خۆیان هەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان، له ڕێگای رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وریکخراوه په‌نابه‌ریه‌کانه‌وه.
-
پاراستنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ڕێگای ده‌ریایی ده‌گه‌نه سنوره‌کانی ولاتانی ئه‌وروپاو کردنه‌وه‌ی ده‌رگا به رووی قوربانیاکاندا.
-
دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو به شێوه‌یه‌کی پلاندارێژراوو به مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی هانای بۆ ده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ند بوونیان له ههمووپێداویستیهکی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان .
-
به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌هۆی جه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وه‌یان بەدەلیلی جنسی له‌شۆێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون وهاوکاریان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.
-
پشتیوانیکردن له‌و رێکخراو وکۆمه‌ڵانه‌ی کار بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سکولار وئازایخوازانه ده‌که‌ن له وڵاتەکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوەراستدا کەمافەکانی ئینسان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی تیا پارێزراو بێت.
-
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناجاربکرین بۆ چه‌سپاندن و ریز گرتن له‌م ماف داواکاریانه و ودانپیدانان و په‌یره‌ویکردنی به‌شیوه‌کی جیهانی له نیو خودی ئه‌م ده‌وله‌تانه.
با بە هەموومان ئەم دەنگە ناڕەزایەتیە بڵند و بڵندتر ڕابگرین.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٢٠/٦/٢٠١٥