نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد)
فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی
ئەم کاتەتان باش
سەبارەت بەدیپۆرتکردنەوەی پەنابەران
بەڕیزان هەروەک هەموو لایەکتان ئاگادارن بۆ جارێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی دوو هەفتەیدا زیاتر لە ٣٠ پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا زیندانی کردووەو ڕۆژی ١١ نیسان بە نامە پەنابەرەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە حکومەتی عێراقی ئامادەی دەربڕیوە و ڕازی بووە بە زۆرەملێ بیانێرنەوە و تراڤڵ دۆکیومەنت واتە (پاسپۆرتیان بۆ بکەن) تا لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ رۆژی دیکەدا ڕەوانەی عێراقیان بکەنەوە.