پاش سڵاو..
لە ڕێگای ئەم نامەیەوە دەمانەوێت ئەوپەڕی ناڕەزایەتی ونیگەرانی خۆمان دەربڕین سەبارەت بە ڕاگواستنی ٢٥٠ خێزانی ئاوارەی عەرەب لە شاری کەرکوک. بەتایبەتی بەدوای هێرشە دڕندانەکەی ئەم دواییانەی ڕەوتی کۆنەپەرستی داعش، کە بەداخەوە کوژرانی وبرینداربوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی مەدەنی شاری کەرکوک ودەزگا ئەمنیەکانی لێکەوتەوە. ئەوەی لەڕووداوەکانی چەند ڕۆژی رابردوودا بەڕۆشنی دەرکەوتووە، بەرپەچدانەوەی خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووک وهەوڵی هاوبەشی تەواوی بەشەپێکهاتوەکانی دانیشتوی ئەم شارەیە، کەتوانی نەک هەر شکست بەپلانە گلاوەکانی داعش بهێنێ، بەڵكو ببێتە پشتیوانی دەزگا ئەمنیەکان لەپاکردنەوەی یەکجاری ئەم شارە لەچەکدارانی داعش و لەئەنجامیشدا تەجروبەیەکی مەزن لەبەرەنگاریی، کەمایەی بایەخ و شانازیەکی گەورەیە بۆ کەرکوکیەکان تۆماربکات.