ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرێکی کورد بۆ بەغدا ڕاگیرا
usr_web171_1
نیسان 8, 2018
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
474 Views
لەندەن – فڕۆکەخانەی هیسرۆ
ئامانج سەعید ئەو پەنابەرە کوردەی ئەمڕۆ بڕیار بوو دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیاند کاتژمیر ١ی پاش نیوەڕۆ ٦ کۆماندۆ هاتنە ژووری سجنەکەوە پیان راگەیاندم : ” خۆت کۆ بکەرەوە لەڕێگای فرۆکەخانەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دەتنێرێنەوە بۆ بەغدا”. پاشان کەلەپچەیان کردم و سواری ڤانێکیان کردم بەرەو فرۆکەخانەی هیسرۆ لەلەندەن، دوایی چەند کاتژمێرێک ئەو پاریزەری فیدراسیۆن ئاگاداری کردبووە کە هاوکاریم بکات، تەلەفونی بۆ کردم پیان ووتم ناردنەوەت بۆ بەغدا ڕاگیرا…
ئامانج سەبارەت بە ڕاگرتنی ناردنەوەی بۆ عێراق وتی ” من ئەو پەڕی سپاس گوزاری لە فیدراسیۆنی پەنابەران و پارێزەرەکە دەکەم کەتوانیان دیپۆرتم بۆ بەغدا ڕاگرن.
ئامانچ ئەوەشی ووت ” ماوەی ١٥ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم وخاوەنی ٢ منداڵم “
لە ئێستادا نزیک بە ٧٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن لە گرتووخانە دەست بەسەرەکانی بەریتانیا راگیراون لەچوارچێوەی ڕێکەوتنامەی نێوان حکومەتی عێراقی وبەریتانیا وابڕیارە پێچەوانە بەخواستی خۆیان دیپۆرتی عێراق بکرێنەوە.