مناڵەکانمان مەکەنە قوربانی  جەنگەکانتان لەکەمپی باریکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا

ئەمرۆ ١٣-٩-٢٠١٥ لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی پەنابەران وئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا، سەنتەری بەرگری لەمافەکانی پەنابەران بە ئامادەی ژمارەیەکی بەرچاو لەپەنابەران سوری لە کەمپی باریکە بۆ بەرگری لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران  وبەرپرس کردنی  ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکانە بۆ کاروباری په‌نابه‌ران  بەرامبەر بەوتراژیدیا سامناکانەی رۆژانە رووبەرووی پەنابەران دەبێتەوە خۆپیشاندانیکی نارەزایەتییان لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رێکخست.

سەرەتا دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن  دەقەیەک بی دەنگی بۆ ریزگرتن لە ئالان وهەمووئەوانەی لەریگای ژیانی پەنابەری وئەوانەی بەدەستی رەوتی کۆنەپەرستی داعش گیانیان لەدەستداوە راگەیاند، پاشان لەوتەیەکدا ووتی”ئەم نارەزایەتیەی ئیمە بەشیکە لەو شەپۆلە نارەزایەتیە ی کەلەلایەن دنیای شارستانی وبەرەی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستەوە لە جیهاندا هەستاوەتە سەرپێ دژ بەوکارەساتە سامناکانی بەرۆکی بە ئیمە گرتووە” وتی”بەرپرسی ڕاستەوخۆی جەنگ ومالویرانی وهەلکەندن لەشۆێنی ژیانمان لە ئەستۆی دەولە ئیمریالیستەکانی جیهانوحکومەتەکانی ناوچەکەو دەسەلات وهیزە ملیشیاوکۆنەپەرستو دژئازادیەکانی ناوچەکەن کە ژیانی ئاوارەییان بەنسیبکردوین ناچاریانکردوین ڕێگای سەختی دەریاو وکەشتی مەرگ هەلبژیرن..کی هەیە پی خۆش بیت لەژیان ومالو حالی خۆی لەدۆستان ئازایزان بەدور بیت کێ هەیە پی خۆش بیت مەرگی منالی خۆی وئازیزانی بەچاوی خۆی ببینیت.. سەرچاوەی ئەودوخە دژوارەی ئیمە هەرئەو دەولەتانەن کە لەژیانی ئاوارەیشدا ژیانێکی شایستە بە ئینسانمان بۆ بەرەوا نابیین..”

لەبەشێکی تردا وتی”رێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکانیش بەرپرسیاریتی گەورەی لەسەر شانە ئەوە ئەوانن لەژیر خیمەو دەواردا ژیانی ئیمەیان راگرتووە بەدیار سیاسەتو ستراتیجی دژی ئینسانی دەولەتە زل هیزەکانەوە فرمیسکی تیمساحیمان بۆ دەرێژن ..ئاخر ئەمە چ ژیانێکە لەم سەردەمەدا منالانو ژنانمان لەسەرەتارین پیداویستی سەردەم بی بەشن، رێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکان بەهۆی خراپی ژیان وبی بەشیمان لە پیداویستیە سەرەتایەکانی ژیان ناچارمان دەکەن ریگای هات نەهاتی پەنابەری هەلبژیرین”

ئەوەشی ووت” ژنانو پیاوانی کۆبانی لەرووبەروبونەوەیان لەگەل تیروریستانی داعشدا ئەزمونیکی گەورەیان لەهاتنە مەیدان وئیرادە نواند پیشکەشکرد..لیرەش دەتوانیین بەهیزی رێکخراوەییمان داخوازیەکانمان بەسەر یوئین ودەسەلاتداراندا داسەپێنیین..لە کۆتای ووتەکەیدا”  ئیمە ئەمرۆ نامەیەکی بەپەلەمان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا حکومەتەکانی ئەوروپا ئامادەکردوە کۆمەلێک داواکاری لەخۆگرتوە  بۆ سنوردان بەسوکایەتی وبی مافیەک کەلەگەلیدا بەرەورووین”

پاشان هەریەک لەبەریزان(ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سالار محمود، هۆزان عەفرینی سەرۆکی رێکخراوی هاوار، شیراز حەفتارو سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا ووتەی خۆیان پیشکەشکرد  وپشتیوانی خۆیان لەمافەکانی پەنابەران خستە روو.

خۆپیشاندەران لە چەندین دروشمدا”رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانی بەرپرسە کرد

لە ئەمنیت وسەلامەتی ژیانی پەنابەران، پەنابەرای نایاسایی نیە جەنگ وکاولکاری ئیوە نایاسایی یە،منالەکانمان بپارێزن،مافی پەنابەری مافی ئینسانە،ئایلان کوردی قوربانی سیاسەتی جەنگ وکاولکاری ئێوەیە،نەزمی نۆێی خۆێناویتان ژیانی ملوینەها ئینسانی تێکداوە، منالەکانمان بپارێزن،منالەکانمان مەکەنە قوربانی جەنگەکانتان ” وەدروشمی مافی پەنابەری مافی ئینسانە ، ئیمە ئینسانیین ژیانمان دەوێت، منالەکانمان بپاریزن لەلایەن بەشدار بوانەوە دەوترایەوە.

پاشان وەفدیک کە پیک هاتبوو لە(دەشتی جەمال.سالار محمود، ئامانج عبدولا، ئاری جلال، دڵشاد ناسراو ) لەگەل بەریزان (مارکو روتینو بەریوەبەری کامپ لە لیژنەی فریاکەوتنی نیو دەولەتی کوردستانی عێراق وەبڵند فائق نووری کارمەند لە کەمپی پەنابەران…لەسەر گەیاندی پەیامی نارەزایەتیەکە نامەیەکیان بە ئیمزای ٢٥ رێکخراو پیشکەشکرد کە ٨ داواکاری تیا هاتبوو هەروەها لەسەر کیشەو گیروگرفتەکانی پەنابەرانی ئەو کەمپە قسەوباسکرا ورێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکان بەرپرسکرا لە کێشەکانیان وەلامدانەوە بەداواکاریەکانیان وگویزانەوەیان بۆ ولاتی سیهەم ..بەریز ئەندامی پەرلەمان سالار محمود پی راگەیاندن لەسەر ئەو گیروگرفتانەی پەنابەران وکیشەکانیان رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بانگهیشتی پەرلەمان دەکریت وبەدواداچوون بۆ کێشەکانیان دەکرێت وەهەروەها ئەنجومەنی پەنابەران لە یاداشتێکدا لیستی کێشەی ئەو پەنابەران لیست دەکریت دەخریتە بەردەم کاربەدەستان کەمپەکە تا چارەسەری بکەن.

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

١٣-٩-٢٠١٥

20150913_120137

0,,18642132_401,00

image-5c7d81c825767bf455023ba2e3424630ae4b5a298219bc927ca6948e0df23035-V

  

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *