لهبارهی هاوکاریکردنی حکومهتی ههرێم بۆ دیپۆرتی پهنابهران
ڕۆژی یەک شەمە ٢٨ ئایار یەکێک لەو پەنابەرە کوردە گیراوانەی ماوەیەی جەند مانگێکە لە لەندەن بەمەبەستی ناردنەوەی زۆر ملی ڕاگیراون لەلایەن ٤کۆماندۆ وە دکتۆرێکەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کرایەوە لەویش دوای وەرگرتنەوەی داوای کەفالەتی لێدەکەن وسەرئەنجام دوایی وەرگرتنی پەنجە مۆر کاتژمیر ٨بەیانی بەکاتی کوردستان ئازادی دەکەن، ژمارەیەکی دیکەش لەو پەنابەرانە لە گرتوخانەکانی بەریتانیا تیکتی ناردنەوە بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێریان بۆ دیاری دەکرێت.