لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەز پەرستیدا لەژێر دروشمی”پەنابەران بەخێربین” گەورەترین مارشی نارەزایەتی ڕێکخرا
usr_web171_1
ئازار 20, 2016
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
818 Views
دۆێنی ١٩ مارس دەیان ڕێکخراوی پەنابەری وئینسانی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە یەکیتیە کریکاریەکانی بەریتانیا وفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وحزب وریکخراوە چەپەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەڕەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی کەلەلایەن گروپی “بەرانبەر بە راسیزم هەستنە سەرپێ” رێکخراوبوو، نزیک بە ٢٠هەزار کەس بە مارشی ناڕەزایەتی شەقامە سەرەکێکانی لەندەنیان بەدەنگی “پەنابەران بەخێربین” خروشان.
ئەم مارشە ناڕەزایەتیە سەرەتا لە شەقامی ئۆکسفورد پەیتا پەیتا رێکخراوەکان بە خۆیان دروشمەکانیان لەژیر ناوی “پەنابەران بەخیربین،سنورەکانتان بەڕووی پەنابەراندا بکەنەوە، نا بۆ راسیزم و فاشیزم، بەرگری لەمافە مەدەنیەکان، ….بەرز ڕاگرتبوو، کۆبوونەوە، پاشان ووتاری لایەن وکەسایەتیەکان دەستپیکرد لەم بەشەدا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وەک لایەنێکی بەشدار لەو مارشە نارەزایەتیەدا ووتەیەکی پیشکەشکرد ووتی”ئیمە ئەمرۆ بۆ ناڕەزایەتی دژ بە راسیزم وهەموو شیوەکانی جیاکاری نیتوان ئینسانەکان کۆبووینەتەوە …بەردەوامی ودریژی خەباتی ئیمەیە بۆ نەهیشتنی سیاسەتی جیاکاری ودژ بەدیپۆرتو زیندانیکردنو داخستنی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا..لەم دنییایی شەرو کوشتار وبرسیتی وسەرکوت بیمافیەدا ئەم هەنگاوەی ئەمرۆ کارێکی گەورەیە ..سیستەمی سەرمایەداری ئینسانەکانی لەسەر بنەمای رەگەزونەتەوەوئایین وزمانو ڕەنگی پیستو ورۆژهەلات ورۆژئاواو سەرو خوارو دابەشکردوە…رەگەزپەرستیو سیاسەتی جیاکاری ئینسانی لە بناغەوە نە لە فەرهەنگو نەلەسیاسەتوە نە لەنە ئایدۆلۆژیایی ئینسانەکانەوە سەرچاوەی نەگرتوە بەڵکو ریشەی لە کۆمەڵگایە چینایەتی وسەرمایەداریدایە….بزووتنەوەی دژی رەگەزپەرستی بەشێکە لە پەیامی چینی کریکار وخەباتەکەی بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئینسانی دور لە جیاکاریو بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەلایەتی… لەبەشیکی تری ووتەکەیدا ئاماژەیکرد بە کۆبوونەوەی دۆینی لوتکی ئەوروپا ووتی “شەرمەزاریە بۆ یەکیتی ئەوروپا کە بەگیانی پەنابەرانەوە بازرگانی دەکەن خەریکن چارەنوسی پەنابەران تەسلیم بە حکومەتی تورکیا دەکەن کە خۆی هیچ رێزێک بۆ مافەکانی ئینسان وهەڵسوراوانی سیاسی دانانێت … با لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستیدا ئەم هەنگاوەی ئەمرۆ بکەینە سەرەتای خەباتێکی یەکگرتوو راوەستاولە ئاستی جیهاندا لەپیناو ئازادی ویەکسانی ومافی هاولاتی یەکسان بۆ هەموان.. بەدروشمی نا بۆ ڕاسیزم ،بژی ئینسانیت..کۆتایی بەقسەکانی هێنا..
لەدرێژی مارشە ناڕەزایەتیکەدا بەهەزار کەس لەمبەرو ئەوبەری شەقامەکانەوە دەستی پشتیوانیان بۆ دروشمەکانی مارشەکە بەرز دەکردەوە، پاشان لەشەقامی پیکادلی گروپێکی نەژاد پەرستی ١٥ نەفەری لەژیر ناوی”Britain First” بەدربرینی دروشمی نەتەوەیی وفاشیستیانە خۆپیشاندانی پێچەوانەیانکرد وە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیسی بەریتانیا گەمارودرابوون بەلام لەلایەن مارشی ناڕەزایەتی دنیای شارستانیەوە بە دروشمی راسیزم بۆ دەرەوە …فاشیزم بۆ دەرەوە ..وەڵامی دانشکێنیان پێدرایەوە.
مارشی ناڕەزایەتی لە مەیدانی تاراڤلگارسکویر لەنگەریگرتوو جارێکی تر ووتەی لایەن ورێکخراو ئەندام پەرلەمان ویەکیتی کریکاریەکان بۆ پشتیوانی لەمافەکانی پەنابەران دژ بەسیاسەتی جیاکاری ئینسانی دریژەی کیشا پاش ٥کاتژمیر لەنیو هوتافی بەرگری لە ئینسان ومافەکانی کۆتای بە مارشە ناڕەزایەتیەکە هات.
فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٠/٣/٢٠١٦