لە دەریایی ئیجەدا ٣٠ پەنابەر لە خنکان ڕزگارکران
usr_web171_1
نیسان 29, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
492 Views
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنی ڕێکەوتی ٩/٤/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجە نزیک کەنارەکانی شاری مۆغڵا لە دوو کاتی جیاوازدا ( ٣٠ ) پەنابەر ڕزگارکران..”
ئەوەشی ووت ” سەرەتا ( ١٣ ) پەنابەری سوری کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بوە لە کەنارەکانی دەریای ئیجە سەر بەشاری مۆغڵا بەرەو دوورگاکانی یۆنان بەڕێدەکەون لەگەڵ گەیشتنیان بە نزیک دوورگەکانی یۆنان پۆلیسی دەریاوانی یۆنان ڕێگایان لێدەگرن و بەزۆر دەیانگەڕێنەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا بەڵام لە ناو دەریادا پەکیان دەکەوێت بەهۆی ئەوەی بەلەمەکەیان چوپبوە دوای پەیوەندیکردنیان بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن..”
هەروەها “لە هەمان ڕێکەوتیش بەلەمێکی چوپی تری پەنابەران لە هەمان دورگەدا لەکاتێکی جیاواز تر بە هەمان شێوە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئێشگری یۆنانیەوە بە زۆر ڕەوانەی سنورە دەریایەکانی تورکیا دەکرێنەوە پێش ئەوەی بکەونە مەترسیەوە پەیوەندی بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەکەن و سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن کە پێک هاتبوون لە ( ١٧ ) حەڤدە پەنابەر ( ٩ پیاو ، ٦ ژن ، ٢ منداڵ ) پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( ٨ کۆنگۆ ، ٤ پاکستانی ، ٢ ئەفغانی ، ١ کامیرۆن ، ١ فەڵەستینی)”