لەیۆنان بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت
لەتورکیا چەندین پەنابەر دەستگیرکران و ڕزگارکران
یۆنان:
ڕێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٠ لە نزی دوورگەی لیسبوس بەلەمێکی پەنابەران بە ( ٣٤ ) پەنابەری سۆمالیەوە ژێر ئاوکەوت کە دوو پەنابەر ژیانیان لەدەستدا لەلایەن هێزەکانی ئێشکگری دەریایی یۆنانیشەوە (٣٢ ) سی و دوو پەنابەر ڕزگارکران کە پێک هاتبوون لە ( ١٥ پیاو ، ١٤ ژن ، ٣ منداڵ ) کەسێکیش دەستگیرکرا کە ئیشپێکەری بەلەمەکەبوو
تورکیا گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران
بالیکسیر:
ڕێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ( ٣٤ ) پەنابەر لەدەریایی ئیجە ڕزگارکران
ئەزمیر:
لەڕێکەوتی ٢/١٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ڤۆتشا سەر بەشاری ئەزمیر کۆمەڵێک پەنابەر ڕزگارکران کە ژمارەیان ڕانەگەیەندراوە
هەر لە ئەزمیر لە ڕیکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ڤۆکا ( ٦ ) پەنابەر رزگارکران هەر لە شاری ئەزمیر لەهەمان ڕێکەوت لەناوچەی تەششمە ( ٣١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان
چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤالیک لە دوو کاتی جیاوازدا ( ٣١ ) پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا ڕزگارکران
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا