لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا فیدراسیۆن ئاماری شەش مانگی ڕابردووی پەنابەران بڵاو دەکاتەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا
فیدراسیۆن ئاماری شەش مانگی ڕابردووی پەنابەران بڵاو دەکاتەوە

بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی نائارامیوپشیوی سیاسی و جەنگ و کیشەی ئاینیەوە بەناچاری ئاوارەو پەنابەربوون   110 سەدو دە ملیۆن کەسی تێپەڕاند .واتا لە هەر 74 کەس لە جیهاندا زیاتر لەیەك کەس بەزۆرە ملێ ئاوارەو پەنابەر بوون.
62،500،000  شەست و دوو ملیۆن و پێنچ سەد هەزار پەنابەر ئاوارەی ناوخۆی ووڵات بوون ،هەروەها لە  70% پەنابەران ڕوویان لە ووڵاتانی دراوسێی ووڵاتانی خۆیان کردووە .
شایەنی باسە بەپێی ئاماری UNHCR ژمارەی پەنابەران سەر بەهەمان ڕێکخراو کە داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو تا کۆتایی ساڵی 2021 بریتی بووە لە  27،100،000  بیست و حەوت ملیۆن و سەد هەزار پەنابەر بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2022دا ژمارەکە بەرزبویەوە بۆ  35،300،000  سی و پێنچ ملیۆن و سێ سەد هەزار پەنابەر
هەروەها لە کۆی زیاتر لە  35  سی و پێنچ ملیۆن پەنابەر سەر بەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق تەنها لە پێنچ ووڵاتدا وەك  تورکیا ، ئوردن ، میسر ، لوبنان سوریا ،  بەپێی ئاماری هەمان ڕێکخراو لەساڵی پاردا بریتیە لە زیاتر  276،000  دووسەدوو حەفتاوشەش هەزار پەنابەر ئە ژمارەیەش ڕۆژانە زیاد دەکات وە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە بەس لەتورکیان کە بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردووە زیاتر لە 147،000  سەدوو چل و حەوت هەزار پەنابەرە ژمارەکە ڕۆژ بەڕۆژیش زیاد دەکات.

هاوکات لە کۆی گشتی ئەو کەسانەی ئاوارەو پەنابەربوون کە ژمارەیان نزیکی  110ملیۆن کەسە  43،300،000  چل و سێ ملیۆن و سێ سەد هەزاریان منداڵانی خوار تەمەن هەژدەساڵن  واتا لە 40% کۆی گشتی پەنابەران پێک دەهێنن ،هەروەها کۆی گشتی ئەو منداڵانەی لەنێوان ساڵی 2018 و 2022دا لەژیانی پەنابەرێتیدا لەدایک بوون بریتیە لە  385،000  سێ سەدوو هەشتاو پێنچ هەزار،هەروەها لە کۆی  35،300،000  پەنابەر سەر بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆکاروباری پەنابەران  17،900،000  حەڤدە ملیۆن و نۆسەد هەزاریان پێک دێن لەسێ ووڵات کە لە 52% پەنابەران پێك دەهێنن بەم شێوەیە،
یەکەم:سوریا  6،500،000  شەش ملیۆن و پێنچ سەد هەزار پەنابەر.
دووەم: ئۆکرانیا  5،700،000  پێنچ ملیۆن و حەوت سەد هەزار پەنابەر.
سێیەم: ئەفغانستان  5،700،000  پێنچ ملیۆن و حەوت سەد هەزار پەنابەر.

 ئاماری ئەو کەسانەی لەسەراسەری جیهان بێبەش کراون لە ڕەگەزنامە:
 بریتیە لە 4.400،000  چوار ملیۆن و چوارسەد هەزار کەس کە دابەش بوون بەسەر  95  ووڵاتدا بەڵام ئاماری ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاترە .
 ئاماری ئەو پەنابەرو ئاوارانەی لەساڵی2022دا گەڕاونەتەوە ووڵات و شارو ناوچەکانی خۆیان:
بریتیە لە  339،300  سێ سەدوو سی و نۆ هەزارو سێ سەد پەنابەر .

ئاماری ئەو پەنابەرانەی ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون :

لەسەرەتایی ساڵی 2022 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 لەڕێگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران و سەرجەم ڕێگاکانی تر وەك سپۆنسەری  بریتیە لە 114،300  سەدوو چواردە هەزارو سێ سەد پەنابەر ،بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش  iom
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی گەیشتوونەتە ووڵاتانی ئەوروپا لەڕێکەوتی 1/1/2023 تاوەکو ڕێکەوتی 12/6/2023 بریتیە لە  77،548  حەفتاو حەوت هەزارو پێنچ سەدوو چل و هەشت پەنابەر ، 70،587 حەفتا هەزارو پێنچ سەدوو هەشتاو حەوت پەنابەریان لەڕێگای دەریاوە گەیشتونەتە ئەوروپا وە 6،961 شەش هەزارو نۆسەدوو شەست و یەک پەنابەریشیان لەڕێگای ووشکانیەوە گەیشتونەتە ئەوروپا.

ئاماری قوربانیەکان:

ئاماری ئەو پەنابەرانەی لەو ڕێگای پەنابەریدا ژیانیان لەدەستداوەو بێ سەرو شوێن بوون بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا لەڕێکەوتی 1/1/2023 تاوەکو ڕێکەوتی 12/6/2023 بریتیە لە  1،257  هەزارو دووسەدوو پەنجاو حەوت پەنابەر بەڵام ژمارەکە لەوە زیاترە چونکە لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە سەدان پەنابەر ژیانیان لەدەستدا لە دەریایی سپی  ناوەڕاست بەهۆی ژێرکەوتنی بەلەمەکەیانەوە جگە لەو پەنابەرانەشی تۆمار نەکراون ، ئەو پەنابەرانەی ژیانیان لەدەست داوە بەم شێوەیە:
دەریایی سپی ناوەڕاست 1039 هەزارو سی نۆ پەنابەر.
ڕۆژئاوای ئەفریقیای ئەتڵەسی  89 هەشتاو نۆ پەنابەر.
ڕۆژئاوای دەریایی سپی ناوەڕاست  80 هەشتا پەنابەر.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  49  چل و نۆ پەنابەر.

ئاماری گەیشتن بە ئەوروپا:

 لەساڵی 2014 وە تاوەکو ناوەندی ساڵی 2023 ژمارەی ئەوپەنابەرانەی بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا ژیانیان لەدەستداوەو بێ سەروشوێن بوو لە 49،275 چل و نۆ هەزارو دووسەدوو حەفتاو پێنچ پەنابەر بەرزبویەوە بۆ زیاتر لە 56،000 پەنجاو شەش هەزار پەنابەر .

 ئاماری وەزارەتی ناوخۆی بەڕیتانیا:

ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەڕێگای دەریاوە بە بەلەمی بچووك گەیشتونەتە بەڕیتانیا لەڕێکەوتی مانگی 6ی 2022 تاوەکو ڗێکەوتی مانگی 3 2023 بریتیە لە 45،000 پەنابەر کە ژمارەکە کەمیکردووە لەئاست ساڵی پار لەهەمان کاتدا کە بریتی بوو لە 55،146 پەنجاو پێنچ هەزارو سەدوو چل و شەش پەنابەر ، هەروەها لەڕێکەوتی مانگی 1ی 2023 تاوەکو مانگی 3ی 2023 ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەدەریاوە بەبەلەمی بچووك گەیشتونەتە بەڕیتانیە بریتیە لە 3،793 سێ هەزارو حەوت سەدوو نەوەت و سێ پەنابەر .

ووڵاتی ئەڵمانیا:

هەروەها ئەو پەنابەرانەی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا گەیشتونەتە ئەڵمانیا بریتیە لە  54،333 پەنجاو چوار هەزارو سێ سەدوو سی و سێ پەنابەر  کە ژمارەکە لەئاست ساڵی پار لەهەمانکاتدا کەمی کردووە کە بریتی بوو لە 65،707 شەست و پێنچ هەزارو حەوت سەدوو حەوت پەنابەر .
 لەو ئامارە ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە ساڵی پار گەیشتبوونە ووڵاتی ئەڵمانیاو داوای مافی پەنابەریان کردبوو بریتیە لە 15،175 پانزە هەزارو سەدوو حەفتاوپێنچ پەنابەر وە لە پلەی چوارەمدابوون .

ووڵاتی یونان:

سەبارەت بە ئاماری ئەو پەنابەرانەی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە یۆنان داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە بریتیە لە 10،111 دەهەزارو سەدوو یانزە پەنابەر کە پەنابەرانی ئەفغانی بەڕێژەی 11.9% لەپلەی یەکەمدان وە پەنابەرانی فەڵەستینی بەڕێژەی 9،5% لە پلەی دووەمدان وە پەنابەرانی سوری بەڕێژەی 7،8% لەپلەی سێیەم دان وە ئەم ژمارەیە زۆر زیاتر لە نیوە کەمی کردووە لەئاست ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا کە بریتی بوو لە 35،729 سی وپێنچ هەزارو حەوت سەدوو بیست و نۆ پەنابەر هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یۆنان جگە لەتوندوتۆڵکردنی سنورەکانی زۆر نامرۆڤانەو دوور لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ماڤەکانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ پەنابەرەکاندا دەکات و دوور لە ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان پەنابەران لەساتی گەیشتنیان دیپۆرتیان دەکاتەوە ،

سەبارەت بە پەنابەرانی ئۆکرانی لەدوای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەرئۆکرانیا زیاتر لە 14 ملیۆن ئۆکرانی ئاوارەو پەنابەربوون وە زیاتر لە 8 ملیۆن ئۆکرانی لەسەراسەری ووڵاتانی ئەوروپا مافی مانەوەی کاتیان پێدراوە و تۆمارکراون .

ئامارەکانی تورکیا:

بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش ، لەڕێکەوتی 1/1/2023 تاوەکو ڕێکەوتی 8/6/2023 ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەسنورە ووشکانی و ئاویەکانی تورکیا دەستگیرکراون بریتیە لە 63،458  شەست و سؽ هەزارو چوارسەدوو پەنجاو هەشت پەنابەر ،.
ڕێژەکە زۆر کەمی کردووە لە ئاست ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا کە بریتی بوو لە 100،974 سەد هەزارو نۆسەدوو حەفتاو چوار پەنابەر هۆکارەکەش ئەوەیە کە تورکیا سنورەکانی تەواو کۆنترؤڵکردووەو پێدانی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی چەند ووڵاتێک قورس و ئاستەم کردووە بەتایبەتی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق .
 بەڵام ژمارەی دەستگیرکراوانی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر زیادی کردووە لەئاست ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا سەرەڕای بەربەستە قورسەکانی گەیشتنیان بە تورکیا لەڕێکەوتی 1/1/2023 تاوەکو ڕێکەوتی 8/6/2023  بریتیە لە 2،310 دوو هەزارو سێ سەدوو دە پەنابەر بەڵام ساڵی پار لەهەمان کاتدا بریتی بوو لە 1،737 یەک هەزارو حەوت سەدوو سی و حەوت پەنابەر ، وە پەنابەرانی ئەفغانی لە پلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندا بە  19،886  نۆزدە هەزارو هەشت سەدوو هەشتاو شەش پەنابەlر.

دەستگیرکردنی ئەوانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن:

  لەڕێکەوتی 1/1/2023 تاوەکو ڕێکەوتی 9/6/2023  3،178  سێ هەزارو سەدوو حەفتاو هەشت قاچاخچی بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەرانەوە دەستگیرکراون .

ئاماری قوربانیەکان:

 سەبارەت بەو پەنابەرانەی لەسنورەکانی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە لەڕێکەوتی 1/1/2023 تاوەکو ڕێکەوتی 17/6/2023 بریتیە لە  117  سەدوو حەڤدە پەنابەر ئەم ژمارەیە لە ئاست ساڵی پار لە هەمانکاتدا نزیکی نیواو نیو کەمی کردووە کە بریتی بوو لە  200  دووسەد  پەنابەر ژیانیان لەدەست دابوو.
سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان نزیکی دە پەنابەر ژیانیان لەدەستداوەو

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *