هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢١ لەشاری ئەدرنەوە کە هاوسنورە لەگەڵ یۆنان ١٣ پەنابەری مەغریبی دوای پەرینەوەیان و گەیشتنیان بەخاکی یۆنان لەلایەن پۆلیسی سنوری یۆنانەوە دەستگیردەکرێن و هەرچی بەڵگەنامەو مۆبایل و پارە پێیانە لێیان دەسەێندرێن و دواتر جل و بەرگەکانیشیان لەبەردادەکەن و زۆر نامرۆڤانە ئازاری جەستەییان دەدەن
وە بەبێ هیچ جل و بەرگێک ڕەوانەی سنوری تورکیا دەکرێنەوە دوای گەیشتنەوەیان بەخاکی تورکیا لەلایەن خەلکانی ناوچەکەوە هاوکاریان دەکەن و خواردن و خواردنەوەو جل و بەرگیان پێدەدرێن و پۆلیس ئاگاداردەکەنەوە پۆلیسیش ڕەوانەی نەخۆسخانەیان دەکەن ئەمە یەکەمجار نیە پۆلیسی پاسەوانی سنوری یۆنانی بەوشێوە نامرۆڤانە هەڵسوکەوت لەگەڵ پەنابەران دەکات بۆیە ئێمە لەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم کردەوەنامرۆڤانەیە بەرامبەر بە پەنابەران، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR و یەکیتی ئەوروپا بەرپرسیار دەکەین لەڕێگری کردن لەو مامەڵەنادروست و نامرۆڤانەی پۆلیسی پاسەوانانی سنوری ووشکانی و دەریایی یۆنان وداوادەکەین فشاربخەنەسەر حکومەتی یۆنان بۆ دەستبەجێ ڕاگرتنی ئەورەفتارە نا مرۆڤانەی پاسەوانی سنور يۆنانی بۆ دووبارە نەبوونەوەی کاری وا نامرۆڤانە بەرامبەر بەپەنابەران