لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: پەنابەرانی کورد لە جەنگەڵی دەنکێرك لە دۆخێکی خراپدان
usr_web171_1
ئایار 23, 2022
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری, هەواڵ
247 Views
پەنابەرێکی کورد ئەمرۆ ١٢مەی ٢٠٢٢ لە جەنگەڵی دەنکێرك لە فەرەنساوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لەم جەنگە ڵەدا ژمارەمان لە زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەر دەبێت وەهەروەها خێزانەکانیش نزیك ٢٠ خێزان دەبن لەناویان دا مناڵی زۆر هەیە کەتەمەنیان لە یەك ساڵەوە تیایەتی تا وەکو پێنج ساڵ، بەڕاستی شەوان دارستانەکە زۆر ساردە کێشەی زۆری ئاومان هەیە ،پەنابەرەکان زۆرەو ئاوەکە کەمە، پەنابەرمان تیایە دە ڕۆژ زیاترە خۆی نەشۆردوە لەسەرو هەموو ئەو شتانەوە پۆلیسی فەڕەنسا زۆر خراپ لەگەڵ پەنابەران مامەڵە دەکات،جار جار دێت خێمەکان تێك دەدات، بەپاسەوە دێن خەڵك ئەگرن پێنج شار ئەولاتر دوریان دەخاتەوە ئەمانیش هیچ پارەیەکیان پێ نەماوە تابگەڕێنەوەلامان”
ئەوەشی ووت’ئەو پەنابەرانەی لەم شوێنە کۆبۆتەوە دەیانەوێ بگەنە بەریتانیا ودیارە زۆرینەی پەنابەرەکان خەڵکی کوردستانی عیراقن وە لەنیومانیشدا پەنابەری سوریو ئەفغانیو ئێرانیشی تێدایە هەموانن بێکێشە شەو ڕۆژ دەکەینەوە”
سەبارەت بە هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە پەنابەران ووتی”لەم جەنگە لەدا بە بەردەوامی رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان هاوکاریمان پیشکەش دەکەن”
هاوکات فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەڕیتانیا ڕایانگەیاند’لەماوەی ئەم مانگەدادەیان پەنابەرکەبەشیکیان خێزانن وهاوڵاتی هەریمی کوردستانن پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوەکردوەو داوا ڕێنماییانکردوە”