هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “ڕێکەوتی ٢٩/٦/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئایڤالیك سەر بەشاری بالیکیسیر
بەلمێکی پەنابەران ژێر ئاو دەکەوێت و٤٠ پەنابەر سەرنشینی بووە”
هیوا ئەوەشی ووت” بە پێ لیدوانی پۆلیسی ئیشکگری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند: پەنابەراکان گەیشتبونە سنوری دەریایی یۆنان بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریایی یۆنانەوە ڕاستەوخۆ دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیایان دەکەنەوە، پۆلیس لەدریژەی لێدوانەکانیدا ووتیان: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە ڕاستەوخۆ گەیشتینە لای پەنابەرەکان بەڵام نیوەی بەلەمەکە زیاتر ژیر ئاو کەوتبوو توانیمان ( ٣٦ ) پەنابەر ڕزگار بکەین وە پەنابەریکیش لە نیو دەریاکەدا گیانی لەدەستدابوو..”
هەروەها لە دریژەی لیدوانەکانیدا پۆلیس وتوویەتی ” بەپێی لیدوانی پەنابەرەکان ژمارەیان ٤٠ پەنابەر بووە لەسەر بەلەمەکە ( ٣ ) پەنابەریان نادیارەو گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە “
هەروەها ڕێکەوتی ١/٧/٢٠٢٠ لە ناوچەی فەتحیەی سەر باشاری مۆغەڵا لە ناو دارستانێکدا ( ٥٤ ) پەنابەری پاکستانی دەستگیرکران وە ڕێکەوتی ٢/٧/٢٠٢٠ یش لە نزیک دوورگەی یوزبورون لە ناوچەی مارماریس سەر بەشاری مۆغەڵا لە ناو دەریایی ئیجەدا ( ١٧ ) پەنابەر لە خنکان ڕزگار کران