“له‌ پۆسته‌که‌تان بکشێنه‌وه‌ یان ئیدانه‌ی ئه‌وڕێکه‌وتننامه‌یه‌ بکه‌ن که‌ حکومه‌تی عێراقی کردۆتی‌”

گرتوخانه‌کانی به‌ریتانیا10/05/2017:

ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 10ئایار له‌ نامه‌یه‌کی کراوه‌دا که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ په‌نابه‌رانی کورد له‌گرتوخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیاوه‌ به‌ ڕێگای فاکس ئاڕاسته‌ی سکرتارێتی فیدراسیۆن کردوه‌ له‌ له‌نده‌ن داوا له‌ د.ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری کۆچ کۆچبه‌رانی عێراقی ده‌کرێت که”‌ یان له‌ پۆسته‌که‌تان بکشێنه‌وه‌ یان ئیدانه‌ی ئه‌و ڕێکه‌تننامه‌یه‌ بکه‌ن که‌ حکومه‌ت عێراقی کردوتی وه‌ ڕێگه‌ مه‌ده‌ن ئه‌م سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵ و خراپه‌ بچێته‌ پیشه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها به‌ وه‌زیری کۆچ کۆچبه‌ران ده‌ڵێن”ئێوه‌ خۆتان وه‌زیری ئه‌و حکومه‌ته‌ن که‌ خه‌ریکه‌ بازرگانی و سه‌دا به‌ ژیانی ئێمه‌وه‌ ده‌کات سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌ڕێزتان له‌سه‌ر لیستی( گۆرانن)که‌باستان له‌ به‌رژوه‌ندی نیشتیمانی وپاراستنی هاوڵاتیانی خۆتان ده‌کرد به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئێوه‌ بێده‌نگیتان هه‌ڵبژاردوه‌”

هه‌ر له‌ نامه‌که‌دا هاتوه‌”ئێمه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر په‌نابه‌رانی کوردی عێراقیین که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوومانگه‌ له‌ گرتوخانه‌کانی به‌ریتانیا زیندانی کراوین و به‌پێ ڕێکه‌وتنامه‌ی نیوان حکومه‌تی عێراقی و به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت پێچه‌وانه‌ به‌خواستی خۆمان به‌زۆره‌ ملی دیپۆرتی به‌غدامان بکه‌نه‌وه‌”

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن “ئیمه‌ زۆربه‌مان زیاتر له‌ 15ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیانمان دامه‌زراندوه‌وخێزان و مناڵمان هه‌یه‌، سه‌رباری ئه‌مانه‌ له‌ کاتی به‌زۆرناردنه‌وه‌مان ڕووبه‌رووی سوکایه‌تی وئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دان ده‌بینه‌وه‌..”

 

 زیاتر لە ٣٠ پەنابەر ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێکه‌ له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ڕیتانیا ڕاگیراون، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون به‌پێ ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی نێوان حکومه‌تی عێراقی وبه‌ریتانیا بڕیار دراوه‌ دیپۆرتی به‌غدا بکرێنه‌وه‌، له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ ئاستی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا وعێراق به‌رده‌وامه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وتائیستا 7په‌نابه‌ر ئازادکراوه‌.

ده‌قی نامه‌ی په‌نابه‌ران 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *