له‌ماوه‌ی مانگێکدا 8 په‌نابه‌ر دیپۆرتی به‌غدا کراونه‌ته‌وه له‌نده ن گرتوخانه‌ی کۆلن برۆک20/11/2018:
usr_web171_1
تشرینی دووه‌م 20, 2018
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
513 Views
ئه‌مرۆ سی شه‌مه به‌رهه‌م سدیق له گرتوخانه‌ی کۆلن برۆکه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند” له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا 8 په‌نابه‌ر که هه‌موویان هاولاتی هه‌رێمی کوردستانن دوایی ئیهانه‌تو سوکایه‌تی له‌ڕێگای هێلی ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نیه‌وه دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی به‌غدا کراونه‌ته‌وه..”
به‌رهه‌م ئه‌وه‌شی ووت ” زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نێراونه‌ته‌وه خیزان و منالێان هه‌یه وکه‌سانێک له‌وانه 18ساله له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن”
به‌رهه‌م وتیشی”ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌هاوکاری حکومه‌تی عێراقی بووه ئه‌ویش دوای سه‌ردان و چاوپیکه‌وتنی دووکارمه‌ندی بالۆیزخانه‌ی عێراقی که یه‌کێکیان کورد زمان بووه له‌گه‌ل په‌نابه‌ره‌کاندا”
به‌رهه‌م سه‌باره‌ت به که‌یسی په‌نابه‌رێکه‌ی ووتی”ماوه‌ی 16ساله له‌وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م یه‌ک رۆژ کاری نایاسایم نه‌کردوه وتائێستا 2جار کاتژمیر 4ی به‌یانی له‌خه‌وڕایان چڵه‌کاندوم به‌مه‌به‌ستی به‌زۆر ناردنه‌وه ..ئێستاش هه‌ر کاتێک ده‌نگی کلیلی ده‌ستی کارمه‌ندی ئه‌م گرتوخانایه ده‌بیستم خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه وا ده‌زانم بۆ من هاتوون دیپۆرتم بکه‌نه‌وه”
به‌رهه‌م سه‌باره‌ت به لیپرسینه‌وه‌یان ووتی”تا ئێستا فیدراسیۆن ته‌نها لایه‌نێک بووه به خه‌مانه‌وه بێت، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ری پاره‌و پۆستی به‌غدایانه به فکری هاولاتیانی خۆیانه‌وه نیین.”
له ئێستادا زیاتر له 30 په‌نابه‌ر که زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان له‌گرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌رن و به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌شێکی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌وه‌یه که گوایه پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بوه …له‌کاتێکدا ئه‌وانه سزادراون و گه ڕاونه‌ته‌وه نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندنیان له به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی وبه‌ریتانیا بریاره دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه.