فیدراسیۆن ڕاستیەکانی بارودۆخی ئیستای کوردستانی گەیاندە کۆنسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر
usr_web171_1
ئهیلول 11, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
851 Views
دۆێنی ١٠-٩-٢٠١٥لەسەر داوای کۆنسوڵگەریی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدرال لە هەولیر، وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ، ئامانج عبدولا بەرپرسری لقی کوردستانی فیدراسیۆن ،ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستان لەگەل هەریەک لە بەرێزان(مارک ئایشهۆرن کۆنسولی گشتی،ئایکە هێندرێک کرێبس کۆنسوڵ کاروباری سیاسیو ویارمەتی مرۆیی ، ئیحسان وەڵزی راوێژکاری کاروباری سیاسیو پەیوەندی گشتیەکان،ئاراس کەریم یاریدەدەری کاروباری سیاسی و یارمەتی مرۆیی ) کۆبوونەوە.
لەدیدارەکەدا بەرێز کۆنسولی گشتی سەرباری بەخیرهاتن، سوپاسی فیدراسیۆنی کرد بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوەیەدا وەسەرەتا داوای لە وەفدی فیدراسیۆن کرد کە هۆکارەکانی رووکردنە هاندەرانی خەڵکی کوردستان لەم دۆخە هەستیارەدا روونبکریتەوە وەبەچەند پرسیاریک قسەکانی دەستپیکرد .
لەبەرانبەردا دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن سەرەتا بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وکەسوکاری پەنابەرانەوە سوپاس گوزارییکرد لەو یارمەتیانەی رۆژانە لەلایەن خەلکی ئەلمانیاوە ئاڕاستەی پەنابەران دەکرێت وپاشان بەدریژی تیشکی خستە سەر هەقیقەتەکانی ئەو هۆکارە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوریانەی کە لە ئیستادا جارێکی تر خەڵکی کوردستانی ناچار بەهەڵبژاردنی ژیانی پەنابەریکردوە ووتی”مەسەلەی پەنابەران پیش هەرشتیک مەسەلەیەکی سیاسیە و خەڵکی کوردستان نازانن ئایندەیو چارەنوسی ژیانی خۆیان و منالەکانیان بەکۆی دەگاتە دوای ٢٤ سال دەسەلاتداریتی هێشتا سەرەتاترین پێداویستی رۆژانە خەلک بۆتە خەونێکی بەدینەهاتوو ، گرێدانەوەی کوردستان بە عێراقیی فیدرال ولاتێک کە غەرقە لە تیرورو و تاوان و کوشتن و خنکانی هەموو دەنگێکی ئازاد..، حکومەتی هەریمی کوردستان بەرپرسە لەم دۆخەی ئیستا رووبەرووی خەلکی کوردستان دەبیتەوە ئەوان ئێستا لەگەل شکست و بنبەستی سیاسیو قەیرانی حکومەتیو دابەشبوونیانە بەسەر کێشمەکێش و بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکەدا بەرەو روون ئاسۆیەکی مەترسیدار دەخەنە پێش کۆمەلگای کوردستانەوە. ئەو حکومەتە پینج قولییەی کە وایان رادەگەیاند پێکەوە خۆشگوزەرانیو ئارامی بۆ خەڵك دابین دەکەن بەداخەوە ئێستا لەناو گێژاوی بنبەستی دەسەلاتەکەیاندا گیریان خواردوەو لەئاست وەڵامدانەوە بە سەرەتاییترین پێداویستیەکانی خەڵك لەوانە بی موچەی،بی ئاوی و بی کارەبایو خزمەتگوزاری گشتی لەپال ئەمانەدا شەری داعش وە هەموو ئەو دەردەسەریانەی یەخەی هاولاتیانی ئەم کۆمەلگایەییان گرتوەو ئەوان بێ وەڵام ودەستەوەستان و بێدەربەست ڕاگرتوە.”
دەشتی ووتی”زیاتر لەمانە خەلکی کوردستان ئەو جیاوازیە دەبینین کە لەبەینی دەسەلاتو دەستو پیوەندەکانین هەیە وخۆشیان لەگەل هەژاری بیمافیدا بەرەو روون، ٦٢رۆژ خەلک بەدوای بەهاری عەرەبی داواکاری دژ بەگەندەلی ، داوای مافو ئازادی و خزمەتگوزاری و ئالوگوریان بەرزکردەوە بەلام نەک هەر سەرکوتیان کرد بگرە سەرباری تەقەکردن و کوشتنی هاولاتیان، تاوانبارانیان خەلاتکردوە لەبەری وەلامدانەوە بەداخوازیەکانی خەلک ..”لەدریژەی قسەکاندا دەشتی باسی لە نائومیدی گەنجانکرد لە نەبوونی هەلی کارو و نەبوونی بیمەی بیکاری و گرانی وبێ مافیان..
بەریز کۆنسلی گشتی ووتی”من وایدەبینم لەکوردستاندا ئیستقرار هەیە و چەندین رۆژنامەی ئازاد دەردەچێت..”
دەشتی جەمال ووتی”ناتوانرێت لە میوشن جەنگ بێت وبڵین لە بەرلین ئیستقراری و ئەمنیت هەیە..کوردستان یەکێک لە گریەکانی بەشیکە لە عێراق، کە نائەمن ورۆژانە لاشەی دەیان ئینسانی بی تاوانی تیا دەسوتێت وئایندەکەی نامەعلومەو نادیاری چاوەروانی خەڵکەکەیەتی واتە بەشێکە لە ولاتێکی ناموستەقیر..بەلی لە کوردستاندا دەیان هەلسوراوی سیاسی رۆژنامەنوس تیرۆر کراوە وە زیاتر لە ٣٥هەزار ژن کوژراوە، یاسای فرە ژنی هەیە ، یاسای لەبری ئازادی خۆپیشاندان بەلکو بەقەیدو بەندی خۆپیشاندان رێگەپێدراوە..نارەزایەتی مەدەنیانە خەلکی کوردستان بە تەقەوسەرکوت وەلامدەدریتەوە… لەم شارەدا قوتابیەکی لاو لەسەر نوسینی مقالەیەک تیرور کرا..لاوان محتاجی مافودەربرینی ئارەزووکانی خۆیانن..بەم هۆکارانەوە کە خەلک لەگەل حکومەتیک بەرەو روو کە وەلام بەهیچ داواکاریەکی خەلک ناداتەوە کەوایە هۆکاری ئەوەی بەلیشاو خەلک کۆچ دەکات بەرهەمی ئەم دۆخەی ئیستایە”
بەرێز کونسولی گشتی پرسیاری لەکارەکانی فیدراسیۆن کرد، دەشتی بەدریژی باسی لە فیدراسیۆنی پەنابەران کرد لەرۆژی دامەزراندیەوە تائیستاو ئەو کەمپەینو چالاکی وهاوکاریانەی پیشکەش بە ئاوارەکانی سوریاو ئاوارەکانی ناوخۆی عێراقیکرد بەهاوکاری گروپی هاناو ریکخراوەمەدەنیەکانیتر..
بەشیکی تری قسەوباسەکانی فیدراسیۆن چوەسەر کێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لەلایەن ولاتانی ئەوروپاوە وئاماژەی بە ٦هەزار پەنابەر کرد کە لەماوەی رابردودا دیپۆرتی هەریمی کوردستان کراوەتەوە داواکاریەکانی ئەوان لە پرۆژەبریاریکدا کە فیدراسیۆن گەڵاڵەی کروە وخراوەتە بەردەم حکومەتی هەریمی کوردستان وعێراق وەبەردەم پەرلەمانی کوردستان بەلام تائیستا وەڵام نادرێتەوە.هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر باس لە خراپی ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی ناوخۆو ئاوارەکانی سوریاکرد لەسەر پیویستی هاوکاری جدی وبەهاناوەجوونی پیداویستیەکانیان، تاکیدکرا.
وەفدی فیدراسیۆن لەدیدارەکەدا نامەیەکی بەپەلەی بۆ حکومەتەکانی ئەوروپا سەبارەت بەقەیرانی پەنابەران بە ئینگلیزی ئامادەکرابوو بە ئیمزای ٢٥رێکخراو تەسلیم بە کۆنسۆلگەری کرد کە بگەیەنرێت بە کۆبوونەوە ١٤-٩ یەکیتی ئەوروپا.
لەکۆتایدا دەشتی جەمال داوای لە کۆنسۆلی گشتیکرد کە کەسوکاری ئەو ١١هەزار پەنابەرەی کوردستانیان جیهشتوە نیگەرانن، داوایکرد با تراجیدیا مەرگی بەکۆمەلی پەنابەران دووبارە نەبیتەوەو دەرگاکان بەرووی پەنابەران دانەخەن و بیان پاریزن و لەمافی پەنابەری بەهرەمەندیان بکەن،،هەروەها ئەم نامەیەمان بگەیەنن بە یەکیتی ئەوروپا وەهەروەها دەسەلاتدارانی کوردستان ناچار بکەن وەلام بەداخوازیەکانی خەلکی کوردستان بداتەوە،
پشتیوانی بکەن لەدەستورێکی سکولار بۆ خەڵکی کوردستان.
کۆنسۆلی گشتی خۆشحالی لەکارەکانی فیدراسیۆن دەربری ئامادەی هاوکاری نیشاندا وە نامەکەی فیدراسیۆن ئاراستەی بەرلین دەکات و داوایکرد هەرداواکاری وپرۆژەیەک هەیە کۆمەک بەو دۆخە بکات فیدراسیون بینوسێت وبینێریت وە هەروەها لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی نوسینگەی سلیمانی فیدراسیۆن دەکات.
لقی کوردستانی فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١١-٩-٢٠١٥