فیدراسیۆن پشتیوانی لە خۆپێشاندانی کەس وکاری ئەو پەنابەرانە دەکات کە  لە دەریایی ئیجەدا ژیانیان لەدەستدا

چوارشەمە ٢٦/١/٢٠٢٢ کۆمەڵیك  لەکەس وکاری ئەو پەنابەرانەی کە لەمانگی ١٢ ی ساڵی ڕابووردو لە یەکێك لە دورگەکانی یۆنان لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان دووچاری نوقم بوون و گیانیان لەدەستداوە، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر ناڕەزایەتیان ئەنجامدا، داخوازیەکانی کەس وکاری ئەم قوربانیانە بریتیە لە کارکردنی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کەسانەی لە و ڕووداوادا بێ سەروشۆین  وەیا دووچاری خنکان بوون .

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ڕاوەستانمان لە پاڵ داواکاریەکانی   کەس وکاری ئەو پەنابەرانە،  دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرپرس دەکەین  لە بەدواداچوون بەشۆین  ئەو پەنابەرانەی لەدەریایی ئیجەداو لەو رووداوە نەخوازراوەدا بێ سەروشووین بوون  وەهەروەها گیرانەوەی تەرمی قوربانیەکانی ئەو کارەساتانە .

 هاوکات  هەروەکو چۆن لە ٣٠ ساڵی ڕابووردوا کارمان کردوەو تێکۆشاوین  بۆ رزگارکردنی ژیان و چارەنوسی سەدان هەزار پەنابەر ، بەهەمان شێوەش لە ڕێگەی فشارەکانمان بۆسەرحکومەتی هەرێم و هەروەها  بە بەشداری نوێنەرایەتیەکانمان لە ووڵاتە جۆربەجۆرەکانی دونیا توانیومانە تەرمی دەیان پەنابەر بگەڕێنینەوە کوردستان و چارەنوسی سەدانی دیکەشمان ئاشکرا کردوە، ئامادەی هەموو جۆرەهاوکاریەکین لەو پێناوەداو  جارێکی دیکەش دوپاتی دەکەینەوە کە ئەوە  ئەرکی سەرەکی وبەرپرسیاریەتی  حکومەتی هەرێمە کە دەبێ لە زووترین کاتدا وەڵام بەداخوازیەکانی کەس وکاری پەنابەرانی قوربانی بدەنەوە و هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرانەی بێ سەروشۆێنن. 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٦/١/٢٠٢٢

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *