سویسرا،بەریتانیا، کەنەدا
سویسرا:
مه‌راسیمێکی شکودار له زوریخ به‌رێوه چوو رۆژی یه‌ک شه‌مه ١٠ مارس به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا و ڕێكخراوی سویسرای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، مه‌راسیمێكیان له شاری زوریرخی سویسرا سازكرد، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به وتاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له لایه‌ن ( ئه‌حمه‌د عه‌لی ) به‌رپرسی فیدراسیۆن له سویسرا ده‌ستیپێكرد،
دواتر فازل عوسمان و جه‌مال كۆشش به سرود و په‌خشانه شیعرێك به‌شداریان كرد، مێژووی ٨ی مارس له لایه‌ن (فاتمه ئه‌حمه‌د )وه پێشكه‌شكرا و دوابه دوای ئه‌وه‌ش وتاری ڕێكخراوی سویسرای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له لایه‌ن (دڵشاد مه‌جید)ه‌وه پێشكه‌شكرا، هه‌ر یه‌ك له جوتیار ڕانیه‌یی و فواد عه‌زیز به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ن پارچه شیعرێك و ( ئاوات عه‌لی ) به گۆرانیه‌ك به‌شداری مهراسیمهكهیان كرد،. دوای نزیكه‌ی 5 كاتژمێر مه‌راسیمه‌كه له نێو پشتیوانی ئاماده‌بوواندا بۆ كێشه‌كانی ژنان كۆتایی پێهات .
به‌ریتانیا:
له‌له‌نده‌ن مه‌راسیمێک به‌بۆنه‌ی 8 مارس ڕێکخرا
رۆژی شه‌مه ٩مارس به بۆنه‌ی ٨مارس رۆژی به‌ره‌نگاری دژ به نایه‌کسانی و جیاکاری و سته‌مکیشی ژنان، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌له‌نده‌ن مه‌راسیمێکی رێکخست. سه‌ره‌تایی به‌رنامه‌کان سوهام حسێن له وته‌یه‌کدا پیرۆزبایی ٨مارسی له ئاماده‌بون کرد و وتی” بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە بە دژی زوڵم و ستەم و نابەرابەری بەرانبەر بە نیوەی بەشەریەتی سەر ڕوی زەمین پیرۆزبایی لە ئێوە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز‌و یەکسانیخوازو خەباتکارانی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی ئینسان دەکەم”
ئەوەشی ووت”٨ی مارس رۆژی هاتنە مەیدانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و کۆمۆنیستەکانە کە لەسەرتاسەری دنیادا بۆ ناڕەزایەتی یان شەقامەکان دەگرن، یان کۆڕ‌و کۆبوونەوەو مەراسیم دەگێڕن و بە ملیۆن لافتەو پلاکارت و دروشمی دیفاع لەمافەکانی ژنان بەرزدەکەنەوە بەدژی سەرمایەداریەری و نەهامەتیەکانی کە بۆ بەشەریەتی ھێناوە.…
دیارە کوردستانیش نەک ھەر بێبەش نییە لەو نەھامەتیانەی کە سەرمایەداری بۆ بەشەری خوڵقاندووە بەڵکو کوردستان پشکی شێری بەرکەوتووە لەو دەرسەریانەی بۆ خەلک و بەتایبەت ژنانیان خوڵاقاندووە، بەڵام لە ژێر سایەو سێبەری دەسەڵاتێکی قەومی و کۆنەپەرست و دژە ژن کە ھیچ حورمەتێکی ئینسانیان نەھێشتۆتەوە بۆ ژنان لە کوردستاندا.
لەدرێژەی قسەکانیدا سوهام ووتی”ئەم دەسەڵاتەی ئێستا لە کوردستان حوکم دەکات قانوون و سونەتێکی هێندە کۆنەپەرستانەو سواو‌و دواکەوانە پیادە ئەکەن کە ئەوەتا لە لایەن هەڵگران و لایەنگرانی بیری کۆنەپەرستان و پیاو سالارەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ دەرەوەی کوردستان و لێرە لە دەرەوەی کوردستانیش ناھێڵن ژنان لە جەرگەی ئەوروپادا لەم قانونە مەدەنی و ژیانە ئارامە بەھرەمەند بن.لەبەر ئەمانە بۆیە با لە ٨ی مارسدا هەموو پێکەوە و بۆ دیفاع لەمافەکانی ژنان، بۆ دیفاع لە کەرامەت و حورمەتی ئێنسانی ژنان، بەدژی سوکایەتی بەژنان و بەدژی کوشتن و تیرۆری ژنان، دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕین و نایەکی گەورە بەسیستەم و دەسەڵاتی سەرمایەدارن و حکومەت و یاسا ژن کوژەکان بەرزبکەینەوە ڕیزی خۆمان لەو حیزبە کۆنەپەرستابە جیا بکەینەوە. ..”
پاشان پارچه شیعرێک خۆێندرایه‌وه و به‌دوا ئه‌وه‌دا ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی وتەیەکی پێشکه‌شکرد و وتی” له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌که‌وه ده‌ستپێده‌که‌یت له‌سه‌ر کێشه‌و گیروگرفته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ناتوانێت باسی به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵات نه‌که‌یت .. ئه‌گه‌ر له هه‌ژاری و بێ‌کاری و سه‌ته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و بێمافی تا نادیاری ئاینده‌و چاره‌نوسی کوردستان .. بهتهجربهی ٢٨ ساڵ ئه‌وە سه‌لماوه کە ئه‌و ده‌سه‌لاته چاکسازی هه‌ڵناگرێت…”هه‌روه‌ها وتیشی” جێگا‌و رێگای ژنان له هه‌رێمی کوردستان وه ئه‌و زوڵم‌و سته‌مگه‌ریه‌ی که به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌کرێت له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان له کوشتن، خۆسوتاندن و خۆکوژی وئهتککردن، سوکایەتیکردن، گێچەڵی سێکسی به‌رامبه‌ر به‌ژنان به فه‌رامۆش سپێراوه ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه ی ولاتیش فه‌رهه‌نگی دارزیوی پیاوسالاری ژن کوشتن قوربانیانی خۆی له‌ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان سه‌ندووه. .”.وه‌پاشان ئاماژه‌یکرد به‌و گیروگرفتانه‌ی که رووبه‌ڕووی ژنان ده‌بیته‌وه لهدهوهوهش له‌توندوتیژی خێزانی و کارکرده‌کانی فه‌رهه‌نگی پیاو سالاری و ئیسلامی، تا زیندانیکردنی ژنان له‌ماڵ و بێبه‌شکردنیان لهتێکهڵاو بوون وداهاتی شه‌خسی و فێربوون..له‌کۆتایشدا له‌سه‌ر قۆڵ هەڵماڵین و گرنگی ده‌وری ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز له‌ده‌وری ڕێکخراوه‌یه‌کی رادیکال و سه‌ربه‌خۆ که‌بتوانیت زوورترین ژنان‌و پیاوانی ئازادی خواز له ژێر چه‌تری خۆیدا کۆ بکاته‌وه و بتوانێت لائیحه‌ی ده‌ستبه‌جێی یاسای یه‌کسانی ژن‌و پیاو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای فره ژنی و قه‌ده‌غه‌کردنی هاندانی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان، وە به‌تاوانی گه‌وره بکوژانی ژنان سزای توندی خۆیان وه‌ربگرن و..به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتداراندا داسه‌پێنێت..تاکیدی کرد.
پاشان سه‌وسه‌ن سه‌لیم به‌رپرسی ژنانی کورد‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له وته‌یه‌کدا له سه‌ر بارودۆخی ژنان وکێشه‌کانیان قسه‌وباسی پێشکه‌شکرد و باسی ئەوەی کرد لەسەر ئەو قسەوباسانەی دەشتی کردی من ئەمەوێت سەرنجتان بۆ خاڵێک راکێشم کە لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا بینومە، بەدوای ئەو وەزعەی لەسەر ژنان باسکرا، سەیر دەکەی پەرلەمان و حزب و رێکخراوەکانی سەر بەحزبەکان هەمووی ٨ی مارس یاد دەکەنەوەو باسی مەسەلەی ژنان و مافی ژنان دەکەن، لەکاتێکدا خۆیان حزبەکان و پەرلەمان و دەسەڵاتەکایان سەرچاوەی نەهامەتیەکانی ژنانە، لە ٢٨ ساڵی رابردوودا هیچ نەما بەژنانی نەکەن لە زیندوکردنەوەی یاسای کۆنەپەرستانەو دژی ژنان. بەڕاستی من بەهیچ شێوەیەک نەئەمەلم بەو دەسەڵاتەو نە بەچاکسازی و نە مەمافەکانی ژنانی نیە کەباسی دەکەن.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می به‌رنامه‌کان ته‌رخانکرا بۆ ئاهه‌نگ و موسیقا و خواردن وخواردنه‌وه له‌نێو شۆڕشهوقی شادی‌دا کاتژمیر ١١ شه‌و کۆتایی به به‌رنامه‌کان هات.
کەنەدا/ تۆرنتۆ:
له‌تۆرنتۆ 8مارس رۆژی هاوپشتی و ناڕه‌زایه‌تی ژنان به‌ڕێوه چوو
وەک هەموو ساڵێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، بەرەی داکۆکیکار لە ژنان لە شاری تۆرنتۆ، گەورە شاری کەنەدا کەرنەڤاڵ و ڕێپێوان و مەراسیم ساز دەکەن. شایانی باسە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی ژنان و کرێکاران و فەرمانبەران و حیزبەکان و کۆمیونتیە جۆراوجۆرەکان بەشداری تێدا دەکەن. دوای ڕێپێوان لە هۆڵێکی گەورەی ئەو شارە مەراسیم بە وتاری ڕابەرانی ژن و ڕێکخراو یەکێتی و نەقابەکان دەستپێدەکات و بە مۆسیقا و سەما کۆتایی دێت.
هەر لە هەمان ڕۆژدا واتە ٩ی مارس ٢٠١٩ سەرلەئێوارەکەی مەراسیمێکی شایستە بەوڕۆژە لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق/ کەنەدا و ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق ڕێکخرا.
شایانی باسە کە جگە لە پۆستەرەکانی تایبەت بە ڕۆژی ژنان، هەریەکە لە هونەرمەندان کاوان قادر و هیوا ساڵح بە کارە هونەریەکانیان کە تایبەت بەو ڕۆژەیە بەشداریان کرد و دیواری شوێنی مەراسیمەکەیان بە پۆستەرەکانیان ڕازاندبۆوە.
مەراسیم پاش بەخێر هاتنی ئامادەبووان و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە هەموو یەکسانیخوازان، بە وتەیەکی کۆمیتەی مەراسیم دەستیپێکرد، کە لەلایەن ڕێکخەری مەراسیمەکە نێرگز هادیەوە خوێندرایەوە. تێیدا ئاماژە بە هەلومەرجی بزووتنەوەی ژنان کرا لە کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا و وڵاتانی ڕۆژئاوا. دیارە بزووتنەوەی ژنان لە هەرشوێنێکدا بە کێشە سەرەکیەکانی خۆی دەناسرێتەوە و خەباتی بۆ دەکات. بەدوای ئەودا، وتەی ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق لە لایەن سەرگوڵ سەلامەوە خوێندرایەوە. پاشان هاوڕێ ساکار سەعید بە نوێنەرایەتی فیدراسیۆنەوە وتەیەکی خوێندەوە. شلک جەلال کچە لاوی بەشدار بوو لە بەرنامەی یارمەتیدانی ژنانی وڵاتانی هەژار، کە بەرنامەیەکی تایبەتە و چۆنیەتی ئەو بەرنامەیە و تەجروبەکانی خۆی لەو وڵاتانە باسکرد.
بەشی دووەمی مەراسیمەکە بریتی بوو لەئاهەنگێکی قەشەنگ بۆخۆشی و بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە ئامادەکرابوو. بە مۆسیقا و گۆرانی و سەما تاوەکو نیوەی شەو ئاهەنگ بەردەوام بوو. شایانی باسە نزیکەی ١٠٠ کەس لە ئازایخواز و یەکسانیخوازی بزووتنەوەی ژنانی ئەو شارە بەشداریان تێدا کرد.
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق/ کەنەدا
ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق/ کەنەدا
١٢ی مارس ٢٠١٩