فیدراسیۆن لەگەل ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر دیپۆرتی پەنابەران کۆبووە

ئەمرۆ یەک شەمە ٢٣نیسانی ٢٠١٧ کاتژمێر ١١ سەرلەبەیەنی لە درێژی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران، وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە(ئاری جلال و ئەمیر احمد و بختیار عمر و ئارام قاسم) لەگەل بەریزان لە وەفدیی فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق کە پێک هاتبوو لە (مه‌حمود ڕه‌زا ئه‌مین و د.به‌ختیار شاوه‌یس و ئه‌مین به‌كرو ڕێزان شێخ دلێرو مه‌سعود حه‌یده‌ر و ڕه‌نگین عه‌بدوڵا) لە نوسینگەی پەرلەمانی عیراقی لە شاری سلیمانی بارۆدۆخی پەنابەران وناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانیان تاوتۆێکرد.

سەرەتا لەلایەن ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆن لە هەرێمی کوردستان بە پەڕلەمانتاران ڕاگەیاند مەبەست لە سەردانی کردنی ئێمە بۆ ئاگادار کردنەوە و داواکاریە سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران لە ووڵاتانی ئەوروپا بە تایبەتی ووڵاتی بەریتانیایە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە ٣٠ پەنابەر لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیر کراون و لە ئیستادا ڕێژەکە بەرز بۆتەوە بۆ ٥٠ پەنابەر و دەیانەوێت پێچەوانە بە خواستی خۆیان بۆ فڕۆکەخانەی بەغداد دیپۆرتیان بکەنەوە.

لەدرێژی قسەوباسەکاندا ئاری ووتیشی بەداخەوە ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەوان لەگەڵ خواستی پەنابەراندان و دژی دیپۆرتکردنەوەیانن بەڵام پێچەوانە بە لێدوانەکانی خۆیان ئیتیفاقی ژێر بەژێریان لەگەڵ ووڵاتی بەریتانیا واژو کردووە لە ڕەزامەندیان دەربریوە بەزۆرە ملی بیاننێرنەوە. هەروەها ووتی ئەگەر بێت و ئەم ڕێککەوتنە بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە بە دەیان  هاووڵاتی ئەوانەی کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە لەلایەن ووڵاتانی ئەوروپا دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوە.وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی ئیتیفای عیراق و ووڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە ٦٥٠٠ پەنابەر دیپۆرتکرانەوە و چەندین حاڵەتی تێکچونی باری دەرونی و خۆ کۆشتن و کۆشتنی پەنابەران لای ئێمە تۆمار کران. هەروەها بۆ ڕێگری کردن لە دیپۆترکردنەوەی زۆرەملێ داواکاری لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەڕلەمانی عێراق کرد یەک دەنگ  دژی ناردنەوەی زۆرە ملێی پەنابەران بن وەک چۆن لە خۆلی پێشووی پەڕلەمانی عێراقدا لەسەرداوای فیدراسیۆن، ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتاری عێراقی  دژی ناردنەوەی پەنابەران بوون کرا بە پڕۆژە بڕیار و ناردنەوەی زۆرە ملێ بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.

ئاری جلال ووتیشی ئێوە وەک پەڕلەمان دەتوانن بانگێشتی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی دەرەوە بکەن بۆ لێپرسینەوە لەسەر وەرگرتنەوەی پەنابەران بە تایبەتی پەنابەر (ئاراس اسماعیل) کە لە ١١ ئەم مانگەیە لەلایەن کۆماندۆی بەریتانیاوە دوای لێدان و سوکایەتیەکی زۆر دیپۆرتی فڕۆکەخانەی بغداد کرایەوە هەروەها وەفدی فیدراسیۆن  بە شێوەی ڕەسمی نامەی فیدراسیۆن بۆ فراکسیۆنە کوردستانیەکان و یاداشت و داواکاری کە چەندین بەڵگەی پێوە هاوپێچ کرابوو ئاڕاستەی پەڕلەمانتاران کرد.

لەلایەن پەڕلەمانتارانەوە بە وەفدی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕاگەیندرا کە ئەوان لەگەل بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران نین و پشتیوانی لە هەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەن و له‌باره‌ی سیاسەتی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌و پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ رێگرتن له‌م پرۆسه‌یه‌ به‌هاوكاری هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داموده‌زگا حكومیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بانگهێشتی پەرلەمان دەکەن و هەروەها ڕایانگەیاند بە شێوەی کتوپڕ وخێرا بۆ ڕێگری کردن لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەئیستادا پێویستمان بە ناوی پەنابەرانی زینداییەوە و لەلایەن پەڕلەمانەوە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە بۆ ڕێگری کردن لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانە پاشان ووتیان ئێمە لەماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ سەرجەم لیژنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتەکان کۆتەبینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی هەمیشەیی هەتا دووبارە ئەم جۆرە مەترسیانە ڕووبەڕوی بەنابەران نەبێتەوە.

داوکاریەکانی فیدراسیۆن بە شێوەی فەرمی کە پێشکەشکرا پێکهاتبوون لە:

١-له‌ سەرۆکی حکومەت و وەزارەته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان بپرسرێته‌وه‌و ناچاربکرێن به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌م مامه‌ڵه‌ وسیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی عێراقی به‌که‌یسی په‌نابه‌رانه‌وه‌و وه‌ک هه‌نگاوێکی دژبه‌ مافەکانی هاوڵاتیان له‌ڕاستای بەدەستهێنانی مافی پەنابەریاندا له‌قه‌له‌م بدرێ. هاوکات داوا بکرێ دەستبەجی ئه‌م هاوکاریکردنه‌ ڕابگیرێ وهه‌رجۆره‌ ڕێکه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی عێراقی و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و وڵاتانی تر بۆناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هەڵوەشێته‌وه‌.

٢-داوابکرێت که‌حکومه‌تی عێراقی بڕیار بدات فرۆکەخانەکان نه‌خاته‌ خزمه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌و ئاگاداریان بکاته‌وه‌ کە هیچ په‌نابه‌رێكی به‌زۆر نێراوه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌و هیچ کارئاساییه‌ک له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه‌، بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی نه‌گیرێته‌به‌ر.

٣- داوامان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بکرێتە پرۆژە یاسا و له‌په‌رله‌ماندا دەنگی پێبدرێت هەروەک پیشتر لەخولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیدا هەمان ئەم داواکاریانە خرایە بەردەم پەرلەمان و بۆ ماوەیەک وڵاتە ئەوروپیەکان ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانیان ڕاگرت .

 

پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا هەریەک لەپەڕلەمانتار ئه‌مین به‌كر لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێزان شێخ دلێر لە سەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و  ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان لێدوانیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندندا وناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ ڕایگشتی خستە ڕوو

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی

٢٣/٤/٢٠١٧

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *