فیدراسیۆن سەبارەت بە دۆخی پەنابەران نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە ئەڵمانیاکرد

فیدراسیۆن سەبارەت بە دۆخی پەنابەران نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە ئەڵمانیاکرد

لەناوەندی هەواڵگری فیراسیۆنەوە:

عیرفان کەریم لەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا، ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ئاگادارکردوەکە”سەبارەت بەدۆخی پەنابەرانی سنوری نیوان بیلارووسیاوپۆڵندا نامەیەکی نارەزایەتیان ئاڕاستەی هایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کردوە”

ئەوەشی ووت ” ئەوانمان وەك ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا  بەرپرسیارکردوە لە سەرکێشەی پەنابەران. وهەروەها لەسەر ئەوە  هەر دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر ماف و ژیانیان”

هەروەها ووتیشی”  داوای جی بەجیکردنی چەند داواکاریەکمانکردوە کە:پەنابەران پێویستە ڕاستەوخۆ فریاگوزاریان  بگاتێ و ڕیگا بە ڕێکخراوە مرۆییەکان بدرێت کە یارمەتی خۆراک وپزیشکی بگەێننە پەنابەران، مافی پەنابەرێتی ، مافێکی ئینسانیە و  ئەو کەسانەی کە بەشوێن پاراستنی ژیانیانەوەن مافی ئەوەیان هەیە کە کەیسەکانیان لێکۆلینەوەی لەسەربکرێت ومافی پەنابەریان بۆ بڕەخسێت، لەناو سنوری یەکێتی ئەوروپا.، پێویستە لە سەر  حکومەتی پۆڵەندا،  وەکو حکومەتێکی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا  کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، ئەم پەنابەرانە  نابێت بکرێنە ئامرازی سات و سەودای سیاسی لە نێو ووڵاتانی ئەوروپا.”

دەقی نامەکە بەزمانی ئەڵمانی وکوردی هاوپێچە:

نامەی ناڕەزایەتی نوێنەرایەتی   فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا  بۆ هایکۆ ماس  وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا.

هەرەکو ئاگادارن لە بەرواری ٨-١١-٢٠٢١ وە بەسەدان پەنابەر لەسەر سنوری نێوان ووڵاتی بیلاڕوسیا و پۆلەندا گەمارۆدروان، ئەوان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و سنوری  پۆلەندیەوە ڕیگریان لێدەکرێت کە بەو ووڵاتەدا تێپەڕببن.ئەم پەنابەرانە قوربانی سیاسەتی  جەنگەکانی ئەمریکا و زاڵبوونی حکومەتێکی گەندەڵ  لە عێراق و کورستاندا، لەو ناوچەیەدا خەڵک رووبەروی هەڕەشە وسەرکوت دەبنەوە لەلایەن ئەحزابی چەکدار وکاتێک کە دەیانەوێت خۆپیشاندانی مەدەنی بکەن بۆ داخوازیەکانیان یاخود بیانەوێت ئازادانە رای خۆیان دەربڕن

ئەم پەنابەرانە لەئێستادا  دووچاری ئازار وئەشکەنجەی جەستەی و دەروونی دەبنەوە کە لەژێر کەش وهەوایەکی سارد وسەخت گەمارۆدروان، لەنێو ئەماندا چەندین خێزان و چەندین کەس دووچاری نەخۆشی بونەتەوە.

ئێوە وەکو ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا  بەرپرسیاریتان لە سەرە لەم کێشەی پەنابەرانە. وهەروەها بەرپرسیارن لەسەر ئەوەی  هەر دەستدرێژیەک بکرێتە سەر ماف و ژیانیان .

هەربۆیە لەم روەوەوە داوا لە حکومەتەکەتان دەکەین کە کاربکەن بۆ چیبەجێکردنی ئەم داواکاریانە:

١- پەنابەران پێویستە ڕاستەوخۆ فریاگوزاریان  بگاتێ و ڕیگا بە ڕێکخراوە مرۆییەکان بدرێت کە یارمەتی خۆراک وپزیشکی بگەێننە پەنابەران

٢- مافی پەنابەرێتی ، مافێکی ئینسانیە و  ئەو کەسانەی کە بەشوێن پاراستنی ژیانیانەوەن مافی ئەوەیان هەیە کە کەیسەکانیان لێکۆلینەوەی لەسەربکرێت ومافی پەنابەریان بۆ بڕەخسێت، لەناو سنوری یەکێتی ئەوروپا.

٣- پێویستە لە سەر  حکومەتی پۆڵەندا،  وەکو حکومەتێکی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا  کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت.

 ٤- ئەم پەنابەرانە  نابێت بکرێنە ئامرازی سات و سەودای سیاسی لە نێو ووڵاتانی ئەوروپا.

 نوێنەرایەتی

 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی  عێراقی  لە ئەڵمانیا

١٩-١١-٢٠٢١

 

دەقی نامەکە بەزمانی ئەڵمانی

Protestschreiben des Vertreters des Internationele Ferdration  der Irakischen Flüchtlinge in Deutschland .

an den deutschen Aussenminister

Wie Sie wissen, haben sich seit dem 08.11.2021 Hunderte von Flüchtlingen im Grenzgebiet zwischen dem Staat Weißrussland und dem Staat Polen versammelt, und sie werden von den Sicherheitskräften der polnischen Regierung umzingelt, die sie daran hindern, in ihr einzureisen Land. Diese Flüchtlinge sind Opfer der US-Kriegspolitik und korrupter Regierungen im Irak und in der Region Kurdistan, wo Menschen Bedrohungen durch bewaffnete Parteien ausgesetzt sind, wenn sie ihre Meinung äußern und friedliche und zivile Demonstrationen organisieren.

Diese Flüchtlinge sind derzeit verschiedenen Arten von Bedrohungen und psychischem Missbrauch ausgesetzt und leben in den Wäldern und unter harten Bedingungen, wo die Temperaturen hart und kalt sind, und darunter Dutzende von Familien, die verschiedenen Arten von Krankheiten ausgesetzt sind.

Als EU-Parlamentsabgeordneter stehen Sie in der Verantwortung für diese Frage. Sie sind für die Verletzung der Rechte von Flüchtlingen und die Gefährdung ihres Lebens verantwortlich.

 Daher fordern wir ihre Regierung auf, daran zu arbeiten, dieses Forderung zu erfüllen:

  1. Die Geflüchteten müssen sofort humanitäre Hilfe erhalten. Ärzt*innen und Hilfsorganisationen müssen unverzüglich und ungehindert ihre wichtige Arbeit vor Ort leisten können.
  2. Das Asylrecht ist ein Menschenrecht. Menschen, die Schutz innerhalb der EU suchen, haben ein Recht auf individuelle Prüfung ihres Asylgesuchs.
  3. Wir erwarten von der polnischen Regierung, wie von jeder Regierung in Europa, dass sie geltendes Recht einhält.
  4. Menschen dürfen in Europa niemals zum Spielball von Politik gemacht werden.

Vertreter  der Internationale Fedration der Irakischen Flüchtlinger-Deutschlanad

19-11-2021

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاماری دیپۆتی پەنابەران لەگەڵ هاتنەسەرکاری لیبەر پارتی

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:   دوای دەستبەکاربوونی لیبەر پارتی  لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤، حکومەتی پارتی کرێکاران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *