فیدراسیۆن بەهاوکاری کۆمەڵیک رێکخراوی مەدەنی هاوکاری گەیاندە ئەو ئاوارانەی کە لەدەست هیزە ڕەش ومرۆڤ کوژەکانی داعش هەڵهاتوون

فدراسیۆن بەهاوکاری کۆمەڵیک رێکخراوی مەدەنی هاوکاری گەیاندە ئەو ئاوارانەی کە لەدەست هیزە ڕەش ومرۆڤ کوژەکانی داعش هەڵهاتوون

کاتژمێر 11:00 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 11-8-2014 له‌ لایه‌ن چه‌ند ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چه‌ندین که‌سایه‌تی که‌مپێنێکی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک و هاوکاری ڕاگه‌یاندرا بۆ لێقه‌وماوانی جه‌نگ له‌شاری سلێمانی سه‌ره‌تا به‌یاننامه‌ی که‌مپینه‌که‌ بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن خوێندرایه‌وه‌ بەدواد ئەوەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەلکی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستی کوردستان پەیتا پەیتا هاوکاری جۆراوجۆریان گەیاندە دەستی ئەم کەمپەینە .

  • کاتژمێر 4:00 دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 13-8-2014 له‌ لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ شاری سلێمانی هاوکاری پێشکه‌ش کرا به‌ سێ ماڵ که‌ ئاواره‌ی شه‌نگال بوون هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌سه‌ری نه‌کردبوونه‌وه‌ کۆمه‌ک هاوکاری وه‌ک خوارده‌مه‌نی وشکه‌ وه‌ک (برنج ، شه‌کر ، چا ، خوێ ، ماش ، نیسک ، نۆک ، فاسۆلیا ، ڕۆنی زه‌یت ، ڕۆنی تون ، شیری ، بسکیت و پێداویستیه‌کانی منداڵان وه‌ک شیرو دایبی و مه‌مه‌ و خواردنی تایبه‌ت به‌ منداڵان هاوکات تایت سابون و پێداویستیه‌کانی ناوماڵ وه‌ک ڕاخه‌ر دۆشه‌ک سه‌رین به‌تانی بۆ هه‌ر سێ خێزانه‌که‌ که‌ بریتی بین له‌ 17 نه‌فه‌ر دابین کرد.

  • کاتژمێر 1:40 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 14-8-2014 سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان سه‌ردانی ئه‌و چادره‌ی کرد که‌ کۆمه‌ڵک ڕێکخراو که‌سیه‌تی له‌ شاری سلێمانی دایان ناوه‌ به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک و هاوکاری به‌ لێقه‌وماوانی جه‌نگ، سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان له‌ ڕێگه‌ی ڕێکخراوه‌کان به‌ لێقه‌وماوانی جه‌نگ، مه‌بله‌خی 5000000 پێنج ملیۆنی پێشکه‌ش کر

  • کاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 14-8-2014 به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌ش کردنی کۆمه‌ک و هاوکاری به‌ لێقه‌وماوانی جه‌نگ هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران لقی کوردستان هه‌ڵسان به‌ پێشکه‌ش کردنیکۆمه‌ک هاوکاری وه‌ک خوارده‌مه‌نی وشکه‌ وه‌ک (برنج ، شه‌کر ، چا ، خوێ ، ماش ، نیسک ، نۆک ، فاسۆلیا ، ڕۆنی زه‌یت ، ڕۆنی تون ، شیری ، بسکیت و پێداویستیه‌کانی منداڵان وه‌ک شیرو دایبی و مه‌مه‌ و خواردنی تایبه‌ت به‌ منداڵان هاوکات تایت سابون و پێداویستیه‌کانی ناوماڵ وه‌ک ڕاخه‌ر دۆشه‌ک سه‌رین به‌تانی، به‌سه‌ر چه‌ندین ماڵ له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ و لادێکانی

    (ته‌نگی سه‌ر ، باخان ، گۆشان ، نیزه‌ هه‌رگێنه‌) دابه‌شکرا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ماوه‌ی هه‌شت کاژێری خایاند و به‌ سه‌دان هاوڵاتی لێقه‌وماو لێی سود مه‌ند بوون

چاوه‌ڕوانی کارو چالاکی دیکه‌بن…

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا….

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابه‌رانی عێراقی

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *