لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: فیدراسیۆن ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەتورکیا بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
تا ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢١ ژمارەی ئەوپەنابەرانەی وویستویانە لەسنورەکانی تورکیاوە بگەنە ووڵاتانی ئەوروپاو دەستگیر کراون بریتیە لە ( ٢٠،١١١) بیست هەزارو سەدوو یانزە هەزار پەنابەر کە لەنیوانیاندا ( ٧٦٥ ) حەوت سەدوو شەست و پێنچ پەنابەریان عیراقیین کە لە پلەی چوارەمی دەستگیرکراوەکاندایە پەنابەرانی ئەفغانیش لەپلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندان ئەوانی تریش بریتین لە پەنابەرانی وولاتەکانی( ئەفغانستان ٧٧٩٨ پەنابەر ، سوریا ٣٧٥٧ پەنابەر ، پاکستان ١١٧٥ پەنابەر ، عێراق ٧٦٥ پەنابەر ، ئۆزبێکستان ٧٤١ پەنابەر ، بەنگلادیش ٧٠٣ پەنابەر ، تورکمانستان ٥١٥ پەنابەر ، ئێران ٥١٠ پەنابەر ، سۆماڵ ٤٠٣ پەنابەر ، فاس ٣٧٤ پەنابەر ، پەنابەرانی ووڵاتانی تریش ٣٣٧٠ )
سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش
تا ڕێکەوتی ( ١٧/٣/٢٠٢١ ( ٩٠ ) نەوەت پەنابەر لە سنوری دەریایی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە کە ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئاست ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا.تا ڕێکەوتی ١٩/٣/٢٠٢١: ژمارەی ئەو قاچاخچیانەی کە دەستگیرکراون وە بازرگانی بە ژیانی پەنابەرانەوە دەکەن بریتیە لە ( ١١٥٠ ) هەزارو سەدوو پەنجا قاچاخچی
سەبارەت بە وەرگرتنی جۆرەکانی ئیقامەش بۆ مەبەستی مانەوە لە تورکیا تا ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢١ لە کۆی ( ١٠١٦٤٢٥ ) یەک ملیۆن و شانزە هەزارو چوارسەدوو بیست و پێنچ داواکاری جۆرەکانی ئیقامە لە تورکیا ( ١٢٥،٤٢٦ ) سەدوو بیست و پێنچ هەزارو چوارسەدوو بیست و شەش داواکاری جۆرەکانی ئیقامە هاووڵاتیانی عیراقیین کە لە پلەی یەکەمدایە وەزیاتر لە ( ٩٠% ) ئەو هاووڵاتیە عێراقیانەی داوای جۆرەکانی ئیقامەیان کردووە بۆ مەبەستی مانەوە لەتورکیا ( گەنجانن).
شایەنی باسە لەگەڵ کەمکردنەوەی بەربەستەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی کۆرۆناوە ڕێژەی پەنابەران ڕوو لە زیادبوون دەکات لەماوەی ڕابردووشدا بەڕیوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕایگەیاند پێش بینی دەکەین هاتنی پەنابەرانی هەریەك لە ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ) لەم ساڵ و ساڵی داهاتوو زۆر زۆر بێت.