فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ، کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕێک دەخات.
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 18, 2014
ماڵهوه
702 Views
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و ئەوروپا، بەڕیزان: جۆن مکدۆناڵد و جین لامبیرت کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕێک دەخات
تەوەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیە:
-
مەترسیەکانی داعش لەسەر ئایندەی عێراق وکوردستان وناوچەکە.
-
کۆمەڵکوژیەکی گەورە کە بەرانبەر بە خەڵکی بێتاوانی شەنگال وکوشتنی هەزاران خەڵکی مەدەنی لەئەزیدی ومەسیحیەکان .
-
ڕەوشی ئاورەکان، ژنانی ڕفینراو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە..
-
بەڕەنگاربوونەوەو خۆڕاگری خەڵکی کۆبانێ وپشتیوانی جیهانی وناوخۆی بۆی.
-
ڕێگاچارەی دەرچوون لەو دۆزەخە.. بابەتەکانی گفتوگۆی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت.
ڕۆژی:٢٨/١٠/٢٠١٤
کاتژمیر:٦٣٠تا٨٣٠
شۆین: پەرلەمانی بەریتانیا ژووری ژمارە ١٠
هاوکات لەم کۆبوونەوەیەدا کورتە فلیمێکی ڤیدۆی ژیانی ئاوارەکان نیشان دەدرێت.
بەشداری بۆ هەموانە و ئامادەبونتان لەم چالاکیەدا نیشاندانی هاوپشتی و هاوسۆزیە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی کۆبانێ وهەموو ئەو ئینسانانەی گیرۆدەی دەستی جەنگ وپەلاماری چەکدارانی گروپی داعشن .
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارەی: ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١ وەیان ٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨