سەردانەکەی مەسروربارزانی  بۆ لەندەن، دیپۆرتی پەنابەرانی لێکەوتەوە

لەندەن-گرتووخانەی هارموندسورس٢٠٢٢:

 پەنابەرێکی کورد لە گرووخانەی دەستبەسەری هارموندسورس نزیك فرۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆینی لەکاتی ئیمزاکردنی پۆلیس دەستگیریانکردم وتیکتیان پێداوم کە ٣١ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولیرم بکەنەوە”

ئەو پەنابەرە ئەوەشی ووت”خاوەنی خێزان وچوار منالەم وە ٢١سالە  لە ولاتی بەریتانیا ژیان دەکەم ،نامەوێت لەخێزان ومنالەکانم دابڕیم”

هەروەها ووتیشی ” داوا دەکەم کاربەدەستیانی فرۆکەخانەی هەولێر وەرمان نەگرنەوە بەخاتری رازیکردنی دلی حکومەتی بەریتانیا ژینمان لی تێك نەدەن ، ئێمە لیرە ژیانمان دامەزراندوە وگەرانەوەمان زۆرە ملییە نەك ئارەزوومەندانە “

لەپەیوەندیەکی تەلەفونی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتێری فیداسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرەو هەوڵەکانی فیدراسیۆن ووتی”ئەگەر چی ماوەی چەند سالە گیرانەوەی زۆرەملی پەنابەران بەرهەمی هەولەکانی فیدراسیۆن ڕاگیرابوو، بەلام بەداخەوە وادیارە سەردانەکەی ئەم دواییانەی مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەت و وەفدی یاوەری  زیاتر بووە لە گریبەستی غازو نەوت وبەتاڵانبردنی داهاتوسامانە سروشتیەکانی کوردستان، ئەم جارە  دانیشتەکەیان لەگەل پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆ   سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی لێکەوتۆتەوە”

دەشتی ئەوەشی ووت” ئەو هەڵومەرجە سەختەی ژیانکردن لە کوردستان بەشێک لە هاولاتیانی ناچارکردوە  بەهەزارویەک دەردەسەری ونارەحەتی خۆیان بگەیەننە ولاتانی ئەوروپا بەڵام لیرەش ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان وحزبەکانێتی کە  دەست لەیەخەی هاولاتی رزگاربووی ژیر سایەی دەسەلاتە سەرکوتگەریەکەیان ناکەنەوە  و ساتو سەوداوبازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن . هەربۆیە پیویستە پەنابەران بەهێزی ریکخرابوونیان ئەم سیاسەتە دژی مرۆیە پوچەڵ  بکەنەوەو سەرانی ئەو حکومەتە لەدەرەوە بدەنە بەرنەفرەت ونارەزایەتی”

دەشتی ووتیشی” ئێمە تەواوی هەولەکانی خۆمان لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستان خستۆتە گەر بۆ راگرتنی ئەو سیاسەتە قیزەوەندو ئازادکردنی ئەو پەنابەرانە لە گرتووخانەکانی بەریتانیا .داواش لە خەڵکی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆست وڕێکخراوەی داکۆکیکارلە پەنابەران دەکەین  لە ئاست ئەم سیاسەتە دژی مرۆییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  وحکومەتی بەریتانیا  بیدەنگ نەبن وسنورێك بۆسیاسەتی  دیپۆرتی پەنابەران دابنیێن”

لە ئیستەدا لە گرتووخەنەی دەستبەسەری هارموندسورس لەلەندەن پێنج پەنابەری کورد راگیراون وبریارە پێچەوانە بەخواستی خۆیان دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێرو سلێمانیان بکەنەوە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *