سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ لەندەن، دیپۆرتی پەنابەرانی لێکەوتەوه‌

 به‌ریتانیا-فرۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن ٣٠-٥-٢٠١٤:

هادی کەریم یەکێک لەو ٢٤ پەنابەرەی ماوەی ٤مانگە لە گرتووخانەی دەستبەسەری مۆرتن هۆڵ دەستبەسەرە، لە فرۆکەخانەی هیسرۆ وە لە پەیوەندیەکی تەلەفونی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دەستمیان کەلە پجە کردوە وەک ئەوەی تاوانکارێکیان گرتبێ بە چوار پۆلیس، وابریارە کاتژمێرێکی تر دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێرم بکەنەوە”
هادی ئەوەشی ووت” ناردنەوەکەم لە ڕێگای هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنەوە و دواتریش ڕاستەوخۆ بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەوڵیرە و کاتژمیر ٣ دەگەمەوە هەولێر”
هەروەها ووتیشی “داوا دەکەم کاربەدەستانی فرۆکەخانەی هەولێر وەرم نەگرنەوە و ناردنەوەکەم زۆرە ملییە، بەبێ ئەوەی هیچ کاریکی نایاسایم ئەنجامدابێ “
لەپەیوەندیەکی تەلەفونی ناوەندی هەواڵگی فیدراسیۆن لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتێری فیداسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرەو هەوڵەکانی فیدراسیۆن ووتی”بەداخەوە ئەگەر چی ماوەی یەک مانگە لەئاستی بەریتانیاو ژمارەیەک لەولاتەکانی ئەوروپا کەمپینێکمان ڕاگەیاند بۆ بەرگرتن بەناردنەوەی ئەوە ٢٤ پەنابەرە لەگرتووخانە دەستبەسەرەکاندا بەلام سەردانی ئەم دواییانەی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و وەفدی یاوەری بەخاتری کۆنتراکتی نەوت وبەتاڵانبردنی داهاتی کوردستان نەک هەر بەربەستێک نین لەبەردەم ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بەڵکو هاتنەکەیان سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی لێکەوتەوە”
دەشتی ئەوەشی ووت”پەنابەرانێک بەهەزارویەک دەردەسەری ونارەحەتی وموجازەفەکردن بە ژیانیانەوە تا گەیشتونەتە ئەم وڵاتانە بەڵام ئەوە حکومەتی هەرێمە ساتو سەوداوبازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن”
دەشتی ووتیشی”داوا لە خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی کوردستان وڕێکخراوەکان وئەولایەنانەی مەسەلەی پەنابەرانیان بۆ گرنگە لە ئاست ئەم سیاسەتە دژی ئینسانیەی حکومەتی هەرێم بینەدەنگ وسنورێک بۆسیاسەتی هاوکاری دیپۆرتی پەنابەران دابنیێن”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *