سیان لە پەنابەرە گیراوەکان ئازادکران
usr_web171_1
نیسان 21, 2017
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
438 Views
لەندەن-گرتوخانەی مۆرتن هۆل ٢٠-٤-٢٠١٧:
ئەمرۆ پێنج شەمە بەرزان یەکێک لە پەنابەرە گیراوەکان لە گرتوخانەی مۆرتن هٶڵەوە بە سکرتاریتی فیدراسۆنی ڕاگەیاند”ئەم ئیوارەیە ٣ پەنابەر لە هەریەک لە گرتوخانەی مۆرتن هۆڵ وکۆڵن برۆک کە ئامادەکرابوون دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە، ئازادکران”بەرزان ئەوەشی ووت”ئەو پەنابەرانە بە کەفیل ئازاد کراون و یەکێک لەوانە هاوسەرو مناڵی هەیە لە بەریتانیا”هەروەها مەریوان لە گرتوخانەی کٶڵن برۆکەوە ووتی”ئەمرۆ کارمەندێکی گرتوخانەکە ئاگاداری کردینەوە کە وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری تردا دەتانبینێت وپێمان دەڵێن چارەنوسمان چی دەبێت “
مەریوان ووتیشی” هاوسەرو دوومناڵم هەیە دەیانەوێت دامانبڕن وژیانمان لێ تێک بدەن”
ئەم سێ پەنابەرە لەو ٣٠ پەنابەرن کە لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە ماوەی سی هەفتە زیاترە دەستگیرکراون تا بە زۆر ملی ڕەوانەی بەغدایان بکەن بەپێ ڕێکەوتننامەیەکی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا ، لەو بارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ئاستی بەریتانیا و ئەوروپا وعێراق و کوردستان هەڵمەتیکی دژ بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بەرێخستوە تا ئەو پەنابەرانە لە مەترسی ناردنەوە ڕزگار بکات.