سه‌باره‌ت به دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له تورکیا نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کرا
usr_web171_1
ئایار 4, 2019
ماڵه‌وه
509 Views
له‌نده‌ن:16/4/2019:
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سکرتیری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌جنیڤ وسکرتێری گشتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆکسیل کرد سه‌باره‌ت به دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له تورکیا.له نامه‌که‌دا هاتووه” په‌نابه‌ران به‌گشتی و په‌نابه‌رانی عێراقی و سوری به تایبه‌تی، له‌دۆخێکی سەخت و دژوار‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. به‌تایبەتیش ئەو پەنابەرانەی خۆیان ناونوسکردووه لە ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەنکەرە و ئەوانەی له نێو که‌مپ و له نێو شار‌و شارۆچکه‌کانی تورکیا گیرساونه‌ته‌وه، له ژیانێکی ئه‌وپه‌ڕی نه‌شیاو و مه‌حروم و له سه‌ره‌تایترین پیداویستیه‌کانی ژیان، له ولاتی تورکیادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له نێو ئه‌م پهنابەرانهدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژن و منداڵ و که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه و هه‌مووانیش چاوه‌ڕیی ته‌حه‌مولکردنی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئینسانین. .”
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی داوا ده‌کات” بڕیاری 10/9/2018 ی ئۆفیسی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌تورکیا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و جارێکی تر ئه‌م ڕێکخراوە بۆ کاروباره‌کانی چالاک بکه‌نه‌وه.، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و ولاتی تورکیا دەرگاکانی خۆیان ئاوەڵا بکەن کە وه‌لام به کێشه وگیروگرفتەکانی پەنابەران بداتەوەو په‌نابه‌ران له‌وانه (ناونوسکردن، چاوپێکه‌تنی ده‌م وده‌ست، خزمه‌تگوزاری پزیشکی وخواردن وپۆشاک ، مافی کارکردن به‌ره‌سمی بناسرێت، ئازادی سه‌فه‌ر هاتوچۆ له نێو شاره‌کانی تورکیا وئازادکردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌ستگرکراون و له زیندانه‌کان ڕاگیراون..) ..”
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به و پهنارانهی قبولی یوئین یان هه‌یه داوا ده‌کات ” گۆێزانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی قبوڵی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانیان هه‌یه بۆ ولاتی سێهه‌م و ولاتانی ئه‌وروپا به یه‌کسان به‌رپرسیارێتی نیشانبده‌ن بۆ قبوڵکردنی په‌نابه‌ران و وه‌رگرتنیان…”
ده‌قی نامه‌که له‌خواره‌وه بخۆێننه‌وه:
نامەیەکی بەپەلە سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له‌تورکیا
بۆ به‌رێزان:
– ئه‌نتۆنیۆ گۆنتریش، سکرتێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
– کلاوس فیلی سکرتێری گشتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
پاش سڵاو..
هه‌روه‌ک ڕاپۆرته‌کانی نوێنه‌ری فیدراسێۆنی سەراسەری په‌نابه‌رانی عێراقی له وڵاتی تورکیا ده‌ریانخستووه که په‌نابه‌ران به‌گشتی و په‌نابه‌رانی عێراقی و سوری به تایبه‌تی، له‌دۆخێکی سەخت و دژوار‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. به‌تایبەتیش ئەو پەنابەرانەی خۆیان ناونوسکردووه لە ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەنکەرە و ئەوانەی له نێو که‌مپ و له نێو شار‌و شارۆچکه‌کانی تورکیا گیرساونه‌ته‌وه، له ژیانێکی ئه‌وپه‌ڕی نه‌شیاو و مه‌حروم و له سه‌ره‌تایترین پیداویستیه‌کانی ژیان، له ولاتی تورکیادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له نێو ئه‌م پهنابەرانهدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژن و منداڵ و که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه و هه‌مووانیش چاوه‌ڕیی ته‌حه‌مولکردنی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئینسانین.
به‌ڕیزان:
به‌وهۆیه‌وه که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له شاری ئه‌نکه‌ره له رۆژی 10/9/2018 بڕیاریدا که‌چیتر په‌نابه‌ران ناونوس نه‌کا و گوێ له که‌یسه‌کانیان نه‌گرێ وهه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که‌پێشتر له ڕاستای راپه‌راندنی که‌یسی په‌نابه‌راندا، له‌سه‌ر شانی ئه‌م ده‌زگایه بووه بسپێرێ به ئۆفیسی کۆچ و کۆچبه‌رانی تورکیا، بڕیارێکی ئاواش دۆخێکی خراپ و نائینسانی ڕوبه‌ڕووی په‌نابه‌ران کردووه‌ته‌وه له‌وانه:
– ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له چاوه‌روانی چاوپێکه‌تنی یه‌که‌مدان وه‌یان ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که چاوه‌روانی گۆێزانهوه ده‌که‌ن بۆ ولاتی سێهه‌م، جگه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر ونادیار ده‌هێڵرێنه‌وه، خودی پرۆسه‌ی گۆێزانهوه وچاوپێکهتهنکانیان به‌ڕێوه نابرێت و له‌م هه‌موو ماوه زۆره‌شدا ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هیچ بهرپرسیارتیهک له‌ئاستی ژیان وگوزهرانیاندا نیشان نادات. ئه‌مه‌ش بۆته‌مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی کێشه وگرفتی خێزانی و بژێوی له‌نێویاندا وهه‌روه‌ها په‌ره‌سەندنی توشبوون به‌مه‌وادی هۆشبه‌رو کاری نایاسایی..
– به‌هه‌زاران په‌نابه‌ری ناونوسکراو که زیاتر له 5 بۆ 6 ساله ڕاگیراون بێ ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌تنیان له‌گه‌ڵ بکرێت دابه‌شکراون به‌سه‌ر شاره‌کانی تورکیادا و رێگای سه‌فه‌رو هاتوچویان لی قه‌ده‌غه‌کراوه ته‌نها به مۆڵه‌تی دائیره‌ی کۆچ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ته‌رمیناڵه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه به‌بێ موڵه‌ت تیکت نه‌فرۆشن به په‌نابه‌ران…
– بیمه‌ی ته‌ندروستی له په‌نابه‌ران بڕاوه‌و هه‌ر په‌نابه‌رێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکات ده‌بێت پاره‌یه‌کی زۆر بدات ته‌نها بۆ بینینی دکتور جگه له خه‌رجی پیداویستیه ته‌ندروستی ودهواو ده‌رمان..
– ڕێگا به کارکردنی په‌نابه‌ران نادرێت… ئه‌مه له کاتێکدایه که ده‌یان خیزان ومناڵی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت به به‌رده‌وامی پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامه بۆ مناله‌کانیان و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان گۆیی خۆیان خه‌واندوه له هه‌موو بهرپرسیارتیک بۆ چاره‌سه‌ری کیشه‌کانی په‌نابه‌ران.
به‌م حاڵه‌وه کاتێک په‌نابه‌ران بیانه‌وێت بۆچاره‌سه‌ری کێشه وگرفته‌کانیان په‌یوه‌ند به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران بکه‌ن ئه‌وا زۆربه‌ی جار وه‌لامی ته‌له‌فونیان نادرێته‌وه وئه‌گه‌ریش بیده‌نه‌وه ئه‌وا کارمه‌نده‌کان پیان ده‌ڵێن: “ئیمه هیچمان له‌ده‌سه‌لاتدا نه‌ماوه”!.وه‌یان پیان ده‌ڵین سه‌ردانی دائیره‌ی کۆچ وکۆچبەرانبکه. بەشێک لەو پەنابەرانە چوونه‌تە دائیرەی کۆچ وکۆچبەرانی چەند شارێک پێێان وتون شتی وانیەو ئێمە چاوپێکەوتن ساز ناکەین ئاگامان لەو خەبەرە نیە، ئەمە جۆرێکە لە بێ ئومێد کردنی دروست کردوه، وه‌یان کاتێک په‌نابه‌ران تەلەفۆن دەکەن بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن هیچ شتێک لەدەست ئێمەدا نەماوە.. وه کاتێکش دەچنە دائیرەی کۆچی پەنابەران لەتورکیا بەو جۆرە وه‌ڵام دەدرێنەوە. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نامە ی بۆ ژمارە تەلەفۆنەکانی پەنابەران ناردوه کە گوایە هیچ کارێک لەدەست ئێمەدا نەماوە بچن لە دائیرەی کۆچ وکۆچبەرانی تورکیا ناو تۆمار بکەن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن ..
پەنابەران لەژێر هەرەشەی دیپۆرتیشدا دەبن ئەگەر دۆسێکانیان لە دائیرەی کۆچ وکۆچبەرانی تورکیا رەفز بکرێت، یان لە بەشێک لە دائیرەی کۆچی پەنابەران پێێاندەوترێت بۆ نایکەنە ئیقامەی سیاحی ئەگینا ئەگەر رەفز بن دیپۆرت دەکرێنەوە . ئەمەش جۆرێکە لە بێئومێدکردن وناچار کردنی پەنابەران یان دەبێت بیکەنە ئیقامەی سیاحی یان ئەوەیە لەژێر هەرەشەی دیپۆرتدا دەبن . ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا چاوپێکەوتنی دائیرەی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا نەکراون بەڵام ئەم ئیختیارانەیان دەخەنە بەردەم .
له‌لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌تی تورکیا جگه له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران وه‌ک که‌یسێکی ئه‌منی چاولێ ده‌کات وخۆی به به‌رپرسیار له‌ژیان و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران نازانێ به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه که ده‌رگیریه‌تی به‌رده‌وام ڕه‌وشێکی سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا په‌یره‌وی لی ده‌کات وهیچ رێزیک بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دانانێت وبه‌م هۆیه‌شه‌وه ناتوانێت شوین و وڵاتێکی ئارام بیت بۆ په‌نابه‌ران.
هه‌موو ئه‌م دۆخه جگه له‌وه‌ی بۆته مایه‌ی زیاد بوونی دیارده‌ی تاوان وخۆکوژی و بلاوببونهوهی ده‌یان جۆری نه‌خۆشی سامناک، په‌نابه‌رانی ناچارکردووه که‌به‌لێشاو رێگای ده‌ریایی وقاچاغ و گواستهنەوهی شاره‌وه له‌ڕیگای شاحینه‌و یه‌خته‌وه بگرنه‌به‌ر وموجازهفه بکه‌ن به‌ژیانی خۆیان وژن ومنالهوه، که بێگومان له‌هه‌موو ئه‌م ڕیگایانهشدا رووبه‌رووی رووداوی نه‌خوازراو ترژیدیای مه‌رگی به کۆمه‌ل ده‌بنه‌وه. له‌م باره‌وه لقی کوردستانی ریکخراوه‌که‌مان له‌شاری سلێمانی ئاماری ده‌یان په‌نابه‌ری کوردی بلاوکردۆته‌وه که له‌ده‌ریایی ئیجه‌دا خنکاون. بێگومان هۆکارێکی سه‌ره‌کیش بۆ ئه‌م دۆخه‌ی په‌نابه‌ران و کاره‌ساته‌کانی، سه‌رچاوه له‌م بڕیاره ده‌گرێ که کاربه‌ده‌ستانی باره‌گای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری پەنابەران له‌وڵاتی تورکیا ده‌ریان کردووه‌و بڕیاریانداوه که‌چیتر ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا به‌ڕێوه نه‌به‌ن.
ئێمه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریتیه‌وه به پیویستمان زانی ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاڕاسته بکه‌ین و داواتان لێ بکه‌ین که:
١-بڕیاری 10/9/2018 ی ئۆفیسی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌تورکیا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و جارێکی تر ئه‌م ڕێکخراوە بۆ کاروباره‌کانی چالاک بکه‌نه‌وه.
٢- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و ولاتی تورکیا دەرگاکانی خۆیان ئاوەڵا بکەن کە وه‌لام به کێشه وگیروگرفتەکانی پەنابەران بداتەوەو په‌نابه‌ران له‌وانه (ناونوسکردن، چاوپێکه‌تنی ده‌م وده‌ست، خزمه‌تگوزاری پزیشکی وخواردن وپۆشاک ، مافی کارکردن به‌ره‌سمی بناسرێت، ئازادی سه‌فه‌ر هاتوچۆ له نێو شاره‌کانی تورکیا وئازادکردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌ستگرکراون و له زیندانه‌کان ڕاگیراون..)
٣- گۆێزانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی قبوڵی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانیان هه‌یه بۆ ولاتی سێهه‌م و ولاتانی ئه‌وروپا به یه‌کسان به‌رپرسیارێتی نیشانبده‌ن بۆ قبوڵکردنی په‌نابه‌ران و وه‌رگرتنیان.
ئێمه چاوه‌ڕێی وه‌لام وهه‌نگاو هه‌ڵهێنانی به‌کرده‌وه‌ی ئێوه‌ین له‌پێناو باشکردنی دۆخی په‌نابه‌ران له‌وڵاتی تورکیا
له‌گه‌ڵ ڕیز و سڵاوی دووباره‌ماندا
ده‌شتی جه‌مال
سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
16/4/2019