زانیاری بۆ پهنابهران له تورکیا سهبارهت به ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتوهکان بۆ کاروباری پهنابهران
هەنگاوەکانی نیشتەجێکردن و نیشتەجێ بوون لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هەروەها شیکردنەوەی ئەو ئاماژانەی لە ژماره (نەمبەر) فایلەکاندا دادەبەزن.
ئەو پەنابەرانەی تا پێش بەرواری ٩/١٠/٢٠١٨ خۆیان ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکرد ڕاستەوخۆ دۆسیەکی ئەلکترۆنیان بۆ دەکرایەوە بۆ ئەوەی پەنابەران خۆیان لەوێوە ڕاستەوخۆ چاودێری لە گۆڕانکارییەکانیان بن لە کەیسەکانیاندا .
ئەو ئاماژانەی لە دۆسیە ئەلکترۆنیەکەدا دەنوسرێن لە کاتی گۆڕانکاریەکاندا لە کەیسی پەنابەراندا بە ڕێزمانی دەنوسرێن بۆیە تێگەیشتینیان لەلایەن بەشێکی زۆری پەنابەرانەوە گرانە
لێرەدا به مهبهستی هاوکاری پهنابهران ئاماژە بە هەموویان دەکەین و واتاکەشی دەخەینەڕوو:
1- سەرەتا ئاماژە بۆ دوو دەستە واژەی گرنگ دەدەین
(اعادة التوطين __ اعادة الأستيطان) نیشتەجێکردن و نیشتەجێبوون
(التوطين) واتا کەیسەکە هێشتا لەژێر دەستی UN دایە
(الأستيطان) واتا کەیسەکە لە ژێر دەستی ئەو ووڵاتەدایە کە کەیسەکەی پەسەند کردووە
2-(الملف فعال يان القضية نشطة)
ئەم ئاماژەیە سەرەتایترین هەنگاوی پەنابەرە واتا پەنابەرەکە نوێ یەو دەبێت چاوەڕوانی پەیوەندی UNHCR بێ تا گۆڕانکاری نوێتر ڕووبدات<
3-(اكتمل التقييم الأولى)
واتا کەیسەکەت لەلایەن UNHCRوە جوڵەی پێدەکرێت بۆ وەرگرتنی زانیاری.
4-( اكتمل التقييم كاملة)
واتا هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ زانیاریەکانت کراوەو چاوپێکەوتنت لەگەڵ ئەنجامدەدرێت لەلایەن UNHCR وە
5-( تم منح مقابلة اعادة التوطين )
واتا پەیوەندیت پێوەدەکرێت بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن هەروەها لەگەڵ دیاری کردنی شوێن و کاتی چاوپێکەوتنەکە،بەڵام لەوانەیە لەماوەی ڕۆژێک یان هەفتەیەک یان مانگێک پەیوەندیەکە بکرێت.
6-( تم ادراج مقابلة اعادة التوطين)
واتا پەیوەندی کراوەو کات و شوێنی چاوپێکەوتنەکە دیاری کراوە.
7-( تم حضر مقابلة اعادة التوطي)
واتا خاوەنی کەیسەکە ئامادەی چاوپێکەوتنەکەبوو.
8-( مقابلة اعادة التوطين التقييم كاملة )
واتا کەیسەکە لە UNHCRبەتەواوەتی هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.
9-( تم البدء بالتقييم الأولي لاعادة الاستيطان و دولة الأستيطان غير معلوم )
واتا لیژنەیەکی تایبەت بۆ دیاریکردنی نیشتەجێبوون هەڵسەنگاندن دەکات کە چ ووڵاتێک لەگەڵ جۆری کەیسەکە دەگونجێت.
10-( تم تقديم الملف لاعادة الأستيطان في الدولة اعادة الأستيطان )
واتا کەیسەکە دراوە بە ووڵاتێک لە هەرکاتێکدابێت ناوی ووڵاتەکەش ئاماژەی پێدەکرێت.
11-( تمت مقابلة اعادة الأستيطان و تقييمة )
واتا دوای چاوپێکەوتنی ووڵاتی وەرگر هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ کەیسەکە کراوە.
12-(تم تحديد موعد المغادرة الى دولة اعادة الأستيطان )
واتا بەرواری دەرچوون بۆ ووڵاتی نیشتەجێبوون دیاری کراوە یان لەلایەنێکی تایبەتەوە بەپەیوەندی خاوەن کەیسەکە ئاگادار دەکرێتەوە.
چەند ئاماژەیەکی تر هەن کە بونەتە هۆی کێشە بۆ پەنابەران بریتین لەمانە:-
1-( لايوجد قرار مطلوب)
واتا UNHCR پەیوەندی کردووە بە خاوەن کەیسێک یان بڵێن پەنابەر پەیوەندیەکە بەردەست نەبوە یان بەهەڵە ژمارەکەی داوە بەUNHCRیان ژمارەکەی گۆڕیوە یان داخراوە.
2-(غير مؤهل لاعادة التوطين)
واتا کەمو کورتی لە کەیسەکە یان بێ هێزی کەیسەکە یان یەک نەبوونی قسە لەنێو ئەندامانی کەیسەکە یان یەکێک لە ئەندامانی کەیسەکە بێ پرسی UNHCR چۆتە دەروەی ووڵاتی دووەم یان گۆڕینی شار بەبێ پرسی ئەمنیەتی تورکیاو UNHCRیان هەبوونی دۆسیەی لە دادگاکان و تاوانبار بێت
بەڵام هێشتا ئەم ئاماژەیە بەواتا ( رفض ) نیە بۆ خاوەن کەیسەکە دەبێت چاوەڕێی UNHCRبێتەوە تا چانسێکی تری پێدەدرێتەوە کە بۆی هەیە زیاتر لە دوو ساڵ بخایەنێت
3-(جاهز لتقديم)
واتا کەمی بەڵگە یان زانیاری دروست بەدوای ئەم ئاماژەیەش خاوەن کەیس ئاماژەی
( غير مؤهل لأعادة التوطين )ی بۆ دادەنرێت بەڵام بەپێی جۆری کەیسەکە دەگۆڕێت.
پێویسته ئاماژه بهوهش بکهین تەنانەت دوای پەسەندکردنی ئەمنیەتی تورکیاش واتا ( قبول ) پەنابەر بەم هەنگاوانە تێپەڕ دەبێت پاشان دەگاتە ووڵاتی سێیەم. ئەوانەشی تازە هاتوون دوای پەسەندکردنی دۆسیەکانیان لەلایەن ئەمنێتی تورکیاوە ڕەوانەیUNHCR دەکرێن لەلایەن UNHCR وە ڕاستەوخۆ ئەو دۆسیە ئەلکترۆنیەیان بۆ دەکرێتەوە بەهەمان شێوە هەموو ئەو هەنگاوانە دەبڕن بهدوا ئهوهدا ڕەوانەی ووڵاتی سێیەم دەکرێن.
ئەوەش لینکی دۆسیە ئەلکترۆنیەکە کە زیاتر بە نەمبەر فایل ناسراوەhttps://results.unhcr.org.tr/