مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٢ لەناوچەکانی مارمەریس و داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا لە سێ کاتی جیاوازو سێ بەلەمدا ٨٧ پەنابەر ڕزگارکران کە زۆرینەیان پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ، بۆرما ) بەپێی لیدوانی پەنابەرە رزگاربوەکان دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان دەستگیرکراون وە جگە لەئازاردانی جەستەیی هەرچی پێیان بوە لە جل و بەرگ و پارەو پاسپۆرت و بەڵگەنامە دواتر بەزۆرەمڵێ دیپۆرت سنوری دەریایی تورکیا کراونەتەوە