وان: ڕێکەوتی ١٩/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی سەرای سەر بەشاری وان لەچەند خانوویەکی چۆڵکراودا ١٦٤ پەنابەر دەستگیرکرران وە هەڵمەتێکی ئەمنیش بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچیەکان لەو ناوچانەدا دەستی پێکرد
ئەزمیر: ڕێکەوتی ١٩/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر لەناو بەلەمێکی چوپدا ٢٧ پەنابەر دەستگیرکران کەبەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان لەهەمان ناوچە لەڕێکەوتی ١٨/١٠/٢٠٢١ لەناو بەلەمێکی چوپدا ٢٥ پەنابەر رزگارکران دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
ئایدن: لەڕێکەوتی ١٩/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٦٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە
کریکاڵێ: ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢١ ١٠ پەنابەر لەنێو پاسێکی هێڵی گواستنەوەی تایبەتدا بەبەڵگەنامەی ساختەوە دەستگیرکران کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدابوون
ئەنقەرە: ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢١ لەشاری ئەنقەرە ٣١ پەنابەر دەستگیرکران کە لە سنوری ئیرانەوە هاتبونە تورکیاو لەشاری وانەوە بەڕێکەوتبوون بۆ ئیستەنبوڵ تا لەوێوە بچنە ئەوروپا
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا