دیپۆرتی په‌نابه‌رێک بۆ به‌غدا ڕاگیرا

له‌نده‌ن-23/2/2018

به‌نابه‌ر (ت،ح) له‌ گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلن بۆرک له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”

دوای ئه‌وه‌ی به‌ که‌له‌پجه‌کراوی بردمیانه‌ فرۆکه‌خانه‌ی هیسرۆ تا له‌ڕێگای هیلی ئاسمانی مه‌لکی ئه‌رده‌نی دیپۆرتی به‌غدام بکه‌نه‌وه‌ به‌لام دوای یه‌ک کاتژمیر دوباره‌ گێرایانمه‌وه‌ گرتوخانه‌که‌و پیان ڕاگه‌یاندم دیپۆرتت ڕاگیراوه‌”

‌ ئه‌وه‌شی وت” سپاس گوزاری خۆم ئاڕاسته‌ی هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن ده‌که‌م  له‌و هاوکاریانه‌ی پیان کردوم”

ئه‌و په‌نابه‌ره‌ خه‌ڵکی شاری سلێمانیه‌و ماوه‌ی 17ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات  و خاوه‌نی 2منداڵه‌ وابریار بوو دۆێنی ڕه‌وانه‌ی عه‌مان بکرێت و پاشان فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا به‌لام به‌دوای هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن دیپۆرتی ڕاگیرا.

له‌ په‌وه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌و په‌نابه‌ران له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ووتی”ماوه‌ی جه‌ند رۆژێکه‌ جارێکی دیکه‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی په‌نابه‌رانه‌ی عێراقی ده‌ستپێکردوه‌ وزیاتر له‌ 25په‌نابه‌ر که‌ زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانن راپێچی گرتوخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی کردون و وابڕیاره‌ پێچه‌وانه‌ به‌خواستی خۆیان وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقیوبه‌ریتانیا دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه‌”

ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت”به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بوه‌ …له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ سزادراون و گه‌راونه‌ته‌وه‌ نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه‌، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندن له‌ ولاتی به‌ریتانیا دیپۆرتیان ده‌که‌نه‌وه…‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ دوره‌ له‌ هه‌موو پێوانه‌یه‌کی نیو ده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ومافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه‌‌ وبه‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین”

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ل یه‌کێکی دیکه‌ له‌وپه‌نابه‌رانه‌ له‌ گرتوخانه‌ی کۆڵن برۆکه‌وه‌ به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند”ماوه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م خاوه‌نی 4مناڵم.. وه‌ساڵی2015 جارێکی دیکه‌ دیپۆرتی به‌غدایان کردمه‌وه‌ سێ مانگ له‌سجندا رایانگرتم و2ده‌فته‌ر دولارمدا تا به‌ریاندام…”

له‌ڕاگه‌یاندنی پیشتری ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆندا رامانگه‌یاند” عبدولا یه‌کێکی تر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌گرتوخانه‌ی مۆرتن هۆڵ  که‌ ماوه‌ی 5مانگه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌ به‌ فیدراسیۆنی ووت” 16ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا  ده‌ژیم وه‌ ماوه‌ی 9ساله‌ به‌ به‌رده‌وامی ئیمزای پۆلیس ده‌که‌م به‌ڵام دووباره‌ منیان هێناوه‌ته‌وه‌گرتوخانه‌ و ده‌لێن:حکومه‌تی عێراقی داواتان ده‌کاته‌وه‌، له‌ کاتێکدا من پێم ووتون نامه‌وێت به‌زۆر بگه‌رێمه‌وه‌”

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت”په‌نابه‌رێکی دیکه‌ پینج هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌زۆر دیپۆرتی به‌غدا کراوه‌ته‌وه‌ له‌وی سه‌رباری ئیهانه‌تو سوکایه‌تی،دوای سێ رۆژ به‌ که‌فاله‌ت وپاره‌ به‌ریانداوه‌..”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *