بەشی دووهەمی وێنەکان:
دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا
بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.ئەمرۆ ١٦دیسیمبەری ٢٠٢٤هەرسێ ریکخراوی فیدراسیۆنی سەرسەری پەنابەرانی عێراقی،ریکخراوی ١٧ی شوبات وەئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردانی بەریتانیا بە هاوبەشی خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان بردە بەردەم پەرلەمانی بەریتانی دژ بەڕێکەوتنامەی ئەمنی کە مانگی رابردوولەنیوانی حکومەتی بەریتانیا وعیراق وهەرێم واژوو کرا وتایبەت بە مەسەلەی پێشگرتن بە کۆچی نایاسایی لە عێراق و هەرێمەوە بۆ بەریتانیا و گۆڕینەوەی زانیاری و هاوکاری یاسایی و ڕادەستکردنی قاچاخچیەکان و هەروەها ناردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی کە کەیسەکانیان رەفزبووە.
خۆپیشاندەران بەدروشم :نا بۆدەستگیرکردنی پەنابەران نا بۆ دیپۆرت،مافی پەنابەری مافی ئینسانە ،دەستهەڵگرن لە پەنابەران،نا بۆ دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق،عێراق وکوردستان نائەمنە…بەزمانی ئینگلیزی دەوتەوە.
شایەنی باسە لەم خۆپیشاندانەدا لەلایەن هەرسێ ڕێکخراوەکەو ژمارەیه ك هەلسوروای داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران ووتار پیشکەشکرا،لەکۆتایدا بریاردرا یاداشتێکی هاوبەشی نارەزایەتی بدرێت بە پەرلەمانی بەریتانیا وە پاشان مانگی داهاتوو زنجیرەیەك چالاکی تر بکرێت بەپشتیوانی ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران ویەکیتی کریکاریی وچەند ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا بە مەبەستی فشارخستنەسەر حکومەتی بەریتانیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتننامەیە بەژیانی پەنابەرانەوەو وئازادکردنی دەستبەجێ پەنابەرە دەستگیرکراوەکان لە گرتووخانە دەستبەسەرەکان.