دوو پەنابەر دیپۆرتی بەغدا دەکرێتەوە   لەندەن ٣-٦-٢٠١٧:

 

 شەمە ٣ حوزەیران ڕیکەوت عمر لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا  لە گرتووخانەی کۆڵن برۆکەوە فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە  ” نزیک بە ١٠کۆماندۆی حکومەتی بەریتانیا لە ٦ بەیانیەوەهاتنە ژورەکەم پێانراگەیاندم ئامادەبە ٦ ئێوارە  دیپۆرتی بەغدات دەکەینەوە “

ئەوەشی ووت” هاولاتی شاری کەرکوکم ماوەی ٨ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم”

هەروەها سەمیر پەنابەریکی دیکە بەکەلەپجەکراوەی بە فیدراسیۆنی ووت”ماوەی ١٧ سالە لە ولاتی بەریتانیام خاوەنی خیزانوکچو کورێکم و ئێستا لە ڤانەکەدام لەبەردەم فرۆکەیەکی تورکی وا بڕیارە پێچەوانە بەخواستی خۆم بمنێرنەوە”

خیزانی سەمیر بە فیدراسیۆنی ووت”منالەکان زۆر نارەحەتن ودوری لە باوکیان پێ تەحەمول ناکرێت”

لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان بۆ ئەم مەبەستە  ماوەی زیاتر لە دوومانگە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی راگەیاندوو لە پیناو بەرگرتن بە ناردنەوەی بەزۆری ئەو پەنابەرانە و ئازادکردنیان.

چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *