دوو په‌نابه‌ری مانگرتوو له‌ زیندانی به‌ریتانیاوه‌ داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن

له‌ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنه‌وه‌:

سه‌ردار یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی ماوه‌ی 3 ڕۆژه‌ مانی له‌خواردنگرتوه‌ له‌ په‌یوه‌ندیکه‌ی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سکرتاریتی فیدراسیۆن داوا ده‌کات”جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان فشار بهینین بۆ حکومه‌تی عێراقی وحکومه‌تی هه‌رێم که‌ ئه‌و زه‌ختو زۆرانه‌ له‌سه‌رپه‌نابه‌ران هه‌ڵگرن که‌ له‌ڕێگای‌ هاوکاریکردنی حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر په‌نابه‌ران گرتویانه‌ته‌ به‌ر”

سه‌ردار ئه‌وه‌شی ووت”ماوه‌ی 19ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م و خێزان ومناڵێکی 7ساڵم هه‌یه‌”

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت”له‌ماوه‌ی ڕابردودا 12 په‌نابه‌ری کورد به‌زۆره‌ملی دیپۆرتی به‌غدا کراونه‌وه‌”

له‌ ئێستادا دوو  په‌نابه‌ر له‌ گرتوخانه‌ی کۆڵنبرۆک به‌رامبه‌ری به‌ مه‌ترسی دیپۆرتکردنه‌وه‌یان‌ له‌رۆژی شه‌مه‌وه‌ مانیان له‌خواردن گرتوه‌ و نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 11دیسیمبه‌ر یه‌کێکیان به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی له‌نده‌ن. 

زیاتر له‌ 30 په‌نابه‌ر  که‌ زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان له‌گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌رن و ه‌ به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌شێکی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بو…له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ سزادراون و گه ڕاونه‌ته‌وه‌ نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه‌، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندنیان له‌ به‌ریتانیا‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی وبه‌ریتانیا بریاره‌  دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه‌. 

هاوپیچ ده‌نگی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ مانگرتوه‌ییه‌ له‌ گرتوخانه‌ی کۆلنبرۆکه‌وه‌:

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *