دوا ئەنجامی لێکۆلینەوە لەگیان لەدەستدانی پەنابەرێک ڕاگەیەنرا لەندەن-٨-٩-٢٠١٧؛
usr_web171_1
ئهیلول 9, 2017
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
425 Views
ئەمرۆ هەینی دوایین راپۆرت لەمەرگی پەنابەر ئاوات ئەبو بەکر لە لایەن لیژنەی لیکۆلینەوە لەو کەیسە کە پیک هاتبوو لە پۆلیس بەریتانیاو پزیشکی دادوەری بەلگەو هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی ئاواتیان بۆ کەسوکارو نۆینەرانی فیدراسیۆن لە لەندەن ئاشکرا کرد.
کارن جۆنسن بەرپرسی دۆسیەی پەنابەران لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو ووتی”
لەدوایین لێکولینەوە لەمەرگی ئاوات ئەبو بەکر پۆلیسی بەریتانیا ڕاگەیاند: دەرکەوتووە حالەتی خۆکۆژی بوو هیچ کەسێک لە پشت ئەو تاوانەوە نەبوو ”
کارن ئەوەشی ووت”تەواوی ئەنجامی لیکۆلینەوەکان لەو کۆبوونەوەیەدا باسکرا وبەشیوەی ڕەسمی تەواوی پشکنینوبەدواداچوونەکان کە بەراپۆرت لەو کۆبوونەوەیەدا خرایە روو تۆمارکراوە وا بریارە هەفتەیەکی دیکە بەشێوەی سیدی ئاڕاستەی فیدراسیۆن بکرێت”
ئاوات تەمەنی ٢٩ساڵە پەنابەرێکی کورد کە لەسالی ٢٠٠٦ رووی لە ولاتی بەریتانیا کرد بەئاواتی ئەوەی ژیانێکی نۆی دامەزرێنێت بەلام بەداخەوە بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری وە رۆژی سێشەمە ١٦ئایار لەشۆێنی کارەکەی لەکاتژمیر ١٢ نیوەرۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ودوای هەفتەیەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی تەرمی ئاواتی لەریگای فرۆکەخانەی لەندەوە گەیاندەوە نیو ئامیزی کەسوکاری لە شاری سلیمانی.
شایەنی باسە لەسەرەتا ئەو رووداوەوە فیدراسیۆن بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاندبوو کەپێویستە حکومەتی بەریتانیا لەزووترین کاتدا لێکولینەوەی خۆی لەم رووداوە دەست پێبکات وئاکامەکەی ئاشکرا بکات، وەفیدراسیۆن ئامادەی نیشاندابوو هەموو هاوکاریەکە دەکات لە گەڵ کەسوکارەکەی لەو پێناوەدا.