با بۆ بەرگری لە خەڵکی موسڵ بێینەمیدان
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی له ژیرناوی “ئازادکردنی موسڵ وکۆتایی هێنان به‌تیرۆریزمی داعش” له‌لایه‌ن هیزه ئیمریالیسته جیهانیهکان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا دهستێپکرد. ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن خه‌ڵکی بێ‌تاوان له ژن و منال وپیرو په‌که‌وته کهوتۆنەته نێو ئابڵوقەیەکی هەمەلایەنەی سەربازیەوە. لەلایەک کوشتاری کۆێرانه وبۆمباران وویرانکردن بەدەستی ماشینی جەنگی ئه‌م هێزانه‌و له‌لایه‌کی تریشەوە بەبارمتەگرتنی خەڵک وبەکارهێنانیان وەک قەڵغانێکی جەنگی لەلایەن داعشەوە، نەک هەرهیچ ڕێگایەکی دربازبونی لەبەردەم خەڵکی ئەم شارەدا نەهیشتۆتەوە، بگرە ئەوانی رووبەڕوی کۆمەڵکوژی وئاوارەییو ماڵوێرانیکەی گەورەکردۆتەوە.