خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن

بەدژی ڕاگواستنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی ئێران

ئەمڕۆ ١٠ی سەپتێمبەر لەسەر نانگەوازی هەردوو رێکخراوەکانی پەنابەری: رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی/ بێمەرز و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، بەدژی سیاسەت و بەرژەوەندی و ساتوسەداو رێکەوتنی نێوان جمهوری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، هەنگاوی راگواستنی زۆرە ملێی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان و دیپۆرتی هەلسوڕاوانی سیاسی بۆ ئیران ، خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن ڕێکخرا.

خۆپشاندانەکە سەرەتا بە قسەی دەشتی جەمال دەستی پێکردو بە بەرزکردنەوەی پلاکارت و وتنەوەی دروشمەکانی؛ نا بۆ ڕاگواستنی زۆرەملێ، دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محکومە، نا بۆدیپۆرتی هەڵسوراوانی سیاسی بۆ ئێران، هاوکاری بۆ کۆماری پەتو سیدارە ڕاگرن، مافی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی مافێکی ڕەوایە، ساتو سەودا بەژیانی پەنابەران محکومە، نا بۆ تیرۆر نا بۆ کوشتن نا بۆ دیپۆرتی پەنابەران، پاراستنی ئەمنیەتی هەلسوراوانی سیاسی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، رێکەوتننامە بە ژیانی هەڵسوراوانی سیاسی ئێران محکومە، پێلانگێڕی دژی هەڵسوڕاوانی سیاسی ئێران محکومە، مافی پەنابەری مافی ئینسانە،…. و پاشان هەریەکە لە سەعید ئارمان سکرتێری ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی بەزمانی کوردی و فارسی، هەڵاڵە تاهیری بەرپرسی رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵات و کۆمەلگاو نوری بەشیر بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی قسەوباسیان پێشکەشکرد و هەموویان بەتوندی سیاسەتی ڕاگواستنی زۆرەملێی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی ئێرانیان مەحکومکرد و دژ بەدیپۆرتی هەڵسوراوانی سیاسی ئەو هەنگاوە نامرۆڤانەیەیی کە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ناوێتی بۆ ڕازیکردنی دڵی رژێمی فاشستی ئێران و تاکیدیانکرد لەسەر بەرپرس کردنی یەکیتی و حکومەتی هەرێم لە ئەمنیەت و ئاسایشی هەڵسوراوانی سیاسی ئیرانی لە کوردستان وە کارکردن لەسەر راکێشانی هاوپشتی ناوخۆو جیهانکردەوە بۆ ریسواکردن و شەرمەزارکردنی سیاسەتی نۆکەر پیشەیی یەکیتی و بەدژی ڕێکەوتنی دووقۆڵی حکومەتی عیراق و هەریم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیران.

لێرەدا بەشێك لە وێنەکان دادەنێین.

١٠ی سەپتێمبەر٢٠٢٤

قسەوباسی دەشتی جەمال

لەندەن بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم، بەدژی ساتوسەودای ئێران و عێراق و حکومەتی هەرێم بەدژی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی

٢٠٢٤/٩/١٠

https://www.facebook.com/100046868181365/videos/8199557883425952

قسەوباسەکانی: سەعید ئارمان بەزمانی کوردی و فارسی، هەڵاڵە تاهیری و نوری بەشیر

لەندەن بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم، بەدژی ساتوسەودای ئێران و عێراق و حکومەتی هەرێم بەدژی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی

٢٠٢٤/٩/١٠

https://www.facebook.com/100046868181365/videos/2737498373083237

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *