حکومه‌تی عێراقی جارێکی دیکه‌ هاوکاری ناردنه‌وه‌ی به‌زۆی په‌نابه‌ران ده‌کات

هه‌روه‌ک پێشتر ڕامانگه‌یاندوه‌، به‌دوای هه‌ڵمه‌تێ ده‌ستگیرکردنی وراپێچکردنی نزیکه‌ی 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانن، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌، دؤێنی 4 /4 ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ ده‌برێنه‌  گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کۆڵن برۆک وله‌وێ کۆده‌کرێنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کی پێش وه‌ختیان پێ بدرێت. به‌پی وته‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌له‌گرتوخانه‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن گرتووه‌، ئه‌وانه‌ی به‌رئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ که‌وتون وراپیچی گرتوخانه‌کان کراون، زۆربه‌یان زیاتر له‌ 10ساڵه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌رده‌بن وخێزان ومناڵیان هه‌یه‌ وهه‌ر ئه‌مرۆش له‌ کاتژمێر 10 به‌یانیوه‌ په‌نابه‌ره‌کانیان ئاگادارکردۆ‌ته‌وه‌ که‌ وه‌فدێک له‌ بالۆێزخانه ی‌ عێراقه‌وه‌ هاتوه‌ تا چاویان به‌ ئێوه‌ بکه‌وێت و له‌ ناسنامه‌کانتان دڵنیا ببنه‌وه!. ئه‌م کاره‌ش‌ له‌ ژێر ناوی “هاوکاری دۆزینه‌وه‌ی که‌سوکار” دا سازدراوه‌. له‌م هه‌نگاوه‌ ڕێکخراوه‌ هاوبه‌شه‌ی نێوان حکومه‌تی عیراق وبه‌ریتانیادا، بڕیاربووه‌ سێ سێ په‌نابه‌ران بانگهیشت بکرێن بۆپرسیارلیکردن، به‌ڵام په‌نابه‌ره‌کان یه‌ک ده‌ست ویه‌ک هه‌ڵویست داوای بینینی کارمه‌ندانی حکومه‌تی عێراقی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌و داوایان لێ ده‌که‌ن له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه‌ له‌گه‌ل فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، به‌نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌ران قسه‌بکه‌ن وسه‌ره‌نجام،  سکرتێری فیدراسیۆن له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌نده عیراقیانه‌ی هاتوبوون بۆ گرتوخانه‌که‌، قسه‌ی کرد و داوای ئاشکراکردنی ناسنامه‌کانیان وهۆکاری سه‌ردانه‌که‌یان بۆ گرتووخانه‌که‌ لێ کردن، به‌لام ئه‌وان خۆیان له‌داواکه‌ ده‌دزنه‌وه‌ وپاشان وه‌فدی حکومه‌تی عێراقی ده‌که‌ونه‌ به‌رناره‌زایه‌تی په‌نابه‌ران وسه‌رئه‌نجام بێ ده‌ستکه‌وت له‌ژێر سه‌نگی ناره‌زایه‌تی په‌نابه‌راندا گرتووخانه‌که‌ جێ ده‌هێڵن.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیاو حکومه‌تی عێراق نیشانه‌ی ڕێکه‌وتنێکی ژێر به‌ژێره‌و له‌دژی خه‌ڵکی په‌نابه‌ره‌، که‌له‌دۆخی ناهه‌مواری عێراق وکوردستان هه‌ڵهاتون و ساڵانێکی زۆره‌، ژیانی خۆیان له‌به‌ریتانیا دامه‌زراندووه‌ وئێستاش هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌رو هه‌رپره‌نسیپیکی ئینسانیه‌وه‌، به‌پیلانو زۆره‌مڵی له‌نیو خیزان وژیانی ئاساییاندا هه‌ڵیان که‌نن ودیپۆرتیان بکه‌نه‌وه‌. 

به‌ریتانیاو ئه‌مریکاو به‌هاوکاری وپشتیوانی حکومه‌تی عێراق وهه‌رێم، ناوچه‌که‌یان خستۆته‌ به‌رده‌م جه‌نگێکی کاره‌ساتبار وبه‌سه‌دان هه‌زار که‌سیان له‌دانیشتوانی موسڵ و ده‌وروبه‌ر گیرۆده‌ی ئاواره‌یی وماڵوێرانی وسه‌رگه‌ردانی کردووه‌ وله‌به‌رده‌م داپڵۆسینی کۆێرانه‌ی‌ بۆمباراندا ڕاگرتوه‌، که‌هه‌رساته‌ ژماره‌یه‌ک له‌ژنو منال وپیرو په‌که‌وته‌ کۆمه‌لکوژده‌کات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێگایه‌کی ده‌ربازبونیان له‌به‌رده‌مدا، ‌هێشتبێته‌وه‌. له‌هه‌رێمی کوردستانیش چ سه‌خته‌ له‌وڵاتێکدا که‌ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌که‌ی نقومی کێشمه‌کیشی سیاسی وقه‌یرانی قوڵ وشه‌ری کورسی وده‌سه‌ڵات بووبیێته‌وه‌و کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌گه‌ل هه‌ژاریو بیکاری و بێ مافی وده‌ستبه‌داری وه‌لامدانه‌وه‌ به‌سه‌ره‌تاترین پیداویستیه‌کانی ڕؤژانه‌ی هاولاتیانی بێت له‌ئاوکاره‌باو خزمه‌گوزاریه‌کانی ، که‌چی زۆر بێ ئابرویانه‌ که‌سانێک که‌ به‌هه‌رهۆیه‌که‌وه‌ بێت ژیانێکی تریان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه‌ و ڕیگای سه‌ختی ده‌ریاوسه‌رمای هه‌لگرتبێت بکه‌ویته‌ به‌رده‌م ساتو سه‌ودا وبازرگانی پێوه‌ کردنه‌وه‌ و ژیانی په‌نابه‌ریت لێ تێک بده‌ن.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مرۆی گروپێک له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقی بۆ گرتوخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری به‌ریتانیا هیچ گومانێک ناهێڵێته‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌ ئه‌مانه‌ هاتون نه‌خشه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆی په‌نابه‌ران بکێشن گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌یان سه‌ربگرێت بێ شک وگومان ده‌رگا ده‌خاته‌ سه‌ر پشت بۆ سه‌رجه‌م حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بۆ په‌یره‌وی کردن له‌سیاسه‌ت دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌دور له‌ هه‌رپێوانێه‌کی نیوده‌وله‌تی له‌باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌ران ومافه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی وه‌ک هه‌میشه‌ سه‌نگه‌ری داکۆکیکاره‌ له‌مافه‌ ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ پشتیوانی رێکخراوه‌ په‌نابه‌ری وئینسانی وئازادیخوازانه‌وه‌ له‌پێناو پوچه‌لکردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ ده‌ستبه‌کارده‌بێت هاوکاتیش بانگه‌وازی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران وئازادیخوازان ده‌کات هه‌وڵه‌کانی خۆیان له‌پاڵ فیدراسیۆندا بخه‌نه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ولابردنی ئه‌م زه‌ختو زۆره‌ له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ران وهاوسه‌رو مناله‌کانیان وله‌و هه‌وڵه‌ بێ وچانه‌دا ده‌ستی یه‌ک بگرین.

ده‌شتی جه‌مال

سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

5/4/2017

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *