ڕۆژی دووشه‌مه 20ی ئه‌پریل هه‌واڵی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی نزیک به 800 په‌نابه‌ر له‌جزیره‌ی ماڵتای ده‌ریای سپی ناوه‌راست، جارێکی دیکه ویژدانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی ڕاچڵه‌کاند. ئه‌م مه‌رگه‌ساته ته‌واوی ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن ومیدیاکانی جیهانی داگرت. به‌پێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان ئەو کەشتیە له لیبیاوه، بهڕکهوتوه و سه‌رنشینه‌کانی که‌نزیک به 800 په‌نابه‌ر بوون لە ژن و مناڵ و پەکەوتەو لاوانی راکردوو لە دۆزەخی جەنگ و بێمافی، جگە لە 28 که‌س کە ڕزگار کراون، باقی سەرنشینەکانی تر بوونەتە قوربانی و تائیستاش تەنها توانراوە جەستەی 24 لهوپهنابهرانه بدۆزرێتەوە، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزه‌کانی پۆلیسی ئیتالیا‌و ئیسپانیای سنور، له پشکنین به‌رده‌وامن. .
ئه‌مه یه‌که‌مین و دوایین جار نیه په‌نابه‌ران له‌پێناو گه‌یشتن به‌ژیانێکی ئارام وپاریزراودا ڕووبه‌رووی کاره‌سات و مه‌رگی بۆکۆمه‌ڵ ده‌بنه‌وه، ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردودا زیاتر له 1500 په‌نابه‌ر هه‌ر له‌وڕێگایه‌دا گیانیان سپاردوه به‌بێئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و رێکخراوه جیهانیهکان به‌رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیشه‌وه جگه له‌ڕشتنی فرمێسکی تیمساحیانه کاردانه‌وه‌یه‌کی جدی به‌رامبه‌ر به‌م جینوسایده ڕووبه‌رووی ئه‌م ئۆردوە گه‌وره ئینسانیه ده‌بێته‌وه له‌خۆ نیشاندابێت. کۆمه‌ڵگای جیهانی پێویسته سنورێک بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م تراژیدیایانه دابنیت.
سیاسه‌تی هیپۆکراسی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا یەکێک لەهۆکارەکانی ئەم تراژیدیا ئینسانیانەن کەڕوودەدەن. له‌لایه‌ک ده‌رگا داده‌خه‌ن به‌ڕووی هه‌ڵهاتوانی جه‌نگ، توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان، به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌ران، زیندانیکردن، پێشیلکردنی مافه‌کانی کرێکارانی بیانی وهێرشکردنه سه‌ر مافه مه‌ده‌نیه‌کان ورێزنهگرتن له‌که‌سانێک کهقوربانیانی رژێمه سه‌رکوتگه‌رو چینه ده‌سه‌ڵاتدارو کۆنه‌په‌رسته‌کانی خۆرهه‌ڵات و باکوری ئه‌فریقان کهیەکێک لەهۆکارەکانی روودانی ئەم تراژیدیایانەن. له‌لایه‌کی دیکه کارنامه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا لەدەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سه‌ربازی و سیاسی وستراتیژی و پشتیوانی ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌رو دژه ئازادیه‌کانی ناوچه‌که، خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ناچار به‌هه‌ڵهاتن و هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری کردۆته به‌شی هه‌ره زۆری سه‌دان ئینسان که‌ڕێگای سهختو ده‌ریاو که‌شتیه‌کانی مه‌رگ هه‌ڵبژێرن ته‌نها بۆ ده‌ربازکردنی گیان و گه‌ڕان به‌شۆێن ئارامی وخۆشبه‌ختی وئاسودهیدا.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری ده‌ربڕینی هاوخه‌می هاوچاره‌نووسی به‌که‌سوکاری قوربانیانیه‌کان، ته‌واوی هه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی په‌نابه‌ری رێکخراوه ئینسانی و داکۆیکار له‌مافه‌کانی ئینسان و یه‌کێتییه کرێکاری و ئازادیخوان بانگه‌وازده‌کات، که یه‌ک ده‌ست له پێناو به‌رگری له به‌ها ئینسانیه‌کان و گۆرێنی یاسا په‌نابه‌ریه‌کان به‌ئاڕاسته‌ی به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی ئازادی نیشته‌جێبون وهه‌ڵبژاردنی شۆێنی ژیان تێ‌بکۆشن. وە پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بەدهستههڵگرن له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی لهدهستهوتاقمه و حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یان له‌گه‌ڵ جهنگو پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه.
هاتنە مەیدانی دنیای شارستانی سەردەم و ئوردوی بێئەژماری ئینساندۆست و ژیان دۆست، ڕێگایەکی کارسازە بۆ گوشار خستنە سەر وڵاتانی ئەوروپاو و غەرب بۆ کۆتایهێنان بە پشتیوانیان لەڕژێمە چنگ بەخوێنەکان و دەستەو تاقمە کۆنەپەرستە، دەست پەروەردەکراوەکانیان. پشتیوانیکردن و تێکۆشان بۆ دامه‌زراندی سیسته‌مێکی سکولار وئازایخوازانه له وڵاتەکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوەراستدا کەمافەکانی ئینسان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی تیا پارێزراو بێت، هه‌نگاوێکه لەڕاستای دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تراژیدیای مه‌رگی ده‌ریایی به‌کۆمه‌ڵی په‌نابه‌ران.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
22-4-2015