پۆلیسی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: بارهەڵگرەکە لە بولگاریاوە بە ناوچەی وێڵزی ئیرلەندا هاتووە تا گەشتووەتە لەندەنەوە.
لە کاتژمێر یەک و 40 دەقەی رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە بەرواری 23 ی ئۆکتۆبەری بە ڕووداوەکە زانراوە و لە ئێستاشدا شۆفێری بارهەڵگرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوش لەگەڵ شۆفێری بەرهەڵگرەکە دەستی پێکردووە.
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند لە دوای ئاگادار بوونەوەمان لە هەواڵەکە پەیوەندی مان بە پۆلیسەوە کردووە بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەو پەنابەرانەی لەناو بارهەڵگرەلەدا گیانیان لەدەستداوە ئاشکرا بکرێن، وتیشی، ئەمە یەکجار نیە کە پەنابەران ڕووبەڕووی رووداویی ناخۆش و دڵتەزێنی وا دەبنەوە و گیانلەدەستدانی پەنابەران بەردەوامە.
لەدوای پەیوەندی بەردەوامی فیدراسیۆن بۆ ڕووداوە دەشتی جەمال وتیشی پۆلیسی پێی وتوون، لەئێستادا ئەوەی بۆ ئەوان گرنگ بووە ئەم ڕووداوە لە بەرچاویی خەڵک دوور بخەنەوە و بەتایبەتی کە لە ناوچەکە کار ڕاوەستاوە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە، پۆلیسی لەندەن پێشی ڕاگەیاندوون بە زوترین کات فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ناسنامەی کەسەکان ئاگادار دەکەنەوە.
ئامادەکردنی: ژاڵە محەمەد لەندەن