پاش ئه‌وه كه له ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێ‌دا و له قه‌راغ ئاوی دورگه‌ی كارمۆی نه‌رویج تەرمی مناڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ مانگ دۆزرایه‌وه و دوای چه‌ند مانگ له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و پشكنینی دی ئێن ئه‌ی، دۆێنێ ٧/٦/٢٠٢١ پۆلیسی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند كه پاشماوه‌ی ته‌رمی ئه‌و مناڵه هی (ئارتین) ئێران نه‌ژاده. ئه‌و مناڵه له ٢٧مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ دا لەنێو باوەشی خێزانی‌دا لە ئاوی مارشی نیوان بەریتانیا وفەرەنسا لەگەل دایك وباوك وخۆش وبرایەکیدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت.