تورکیا هێزی سەربازی ڕەوانەی سەر سنور کرد
usr_web171_1
ئازار 27, 2020
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
396 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە :
هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوای سەردانیکردنی ( سڵێمان سۆیڵۆ ) وەزیری ناخۆی تورکیا ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠٢٠ بۆ سەر سنورەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان بۆ ئاگاداربوونی دۆخی سنورەکانی تورکیا، ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠ زیاتر لە ( ١٠٠٠ ) سەربازی تایبەتی بە گشت پێداویستیە سەربازییەکان ڕەوانەی سەر سنورەکان کرد وهیزهکانیان دابەشکرا بەسەر ڕووباری ( ئەفروس ) و سنورە ووشکانیەکانیش لەگەڵ یۆنان..”
هیوا ئاماژەی به‌وه‌ش دا ” کە بەپێی لێدوانی ( سۆیڵۆ ) وەزیری ناوخۆی تورکیا کار‌و ئامانجی ئەو سەربازانە ڕێگریکردنە لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی دەچنە خاکی یۆنانەوەو دواتر لەلایەن سەربازانی یۆنانەوە ئازار‌و ئەشکەنجەدەدرێن و دیپۆرتی خاکی تورکیا دەکرێنەوە”
له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌و کردارانه‌ی حکومه‌تی تورکیا ئه‌ویش ووتی”ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران نیه به‌لکو له‌دریژی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه ردوغانه بۆ ئه‌وه‌ی خەڵکی ئاوارەو قوربانیانی شەری نێوان ئەم هێزە دژی ئینسانیانەی سوریا بکاته کارتێکی فشار بۆ سه‌ر یه‌کیتی ئه و‌روپا تا له‌ڕێگای ئه‌م یاریه قیزهوهندهوه ساتوسەودا به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه بکات وبه‌رژه‌وه‌ندی مادی وسیاسی لێ به‌ده‌ست بهێنیت..کە لە سۆنگەی هەر ئینساندۆست و ئازادیخوازێکه‌وه به توندی مەحکومە..”
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت” سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قەیرانی پەنابەران لە سوریادا بەرهەمی ئەم قۆناغەی شەڕە کە لە ئەدلیب لەنێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەدو روسیا و هاوپەیمانەکانی لەلایەک لەگەڵ تورکیا‌و چەکدارە تیرۆریست و ئینسانکوژەکانی لایەنگر بەحکومەتەکەی ئه‌ردوغان لەلایەکی ترەوە ده‌چێته پیشه‌وه. ڕوسیا‌و سوریا دەیانەوێت ناوچەکانی باکوری سوریا لەنەیارانی خۆیان پاک بکەنەوەو جارێکی تر ئەدلب بگێڕنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆیان . تورکیاش کەوەک هێزێکی داگیرکەرو پشتیوانی دەستەوتاقمە ئیسلامی و قەومیەکان ده‌یه‌وێت پێگەیەکی زیاتری هه‌بێت به مه‌به‌ستی جێگیرکردنی ناوچەیەکی ئارام لەناوچەکانی هاوسنوری تورکیا لەگەڵ سوریادا دا کە بێگومان هەموو ئەماناش بۆ ئەوەیە ڕۆڵی تورکیا و هەژمونی هێزەکانی ناوچەکەدا بۆ ساڵانێکی زۆر بهێڵێتەوە..”
سه‌باره‌ت به هه‌لویستی یه‌کیتی ئه‌وروپا ده‌شتی جه‌مال ووتی”یه‌کیتی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت وفشاره‌کانی تورکیادا ئه‌وانیش هه‌وڵه‌کانی خۆیان خستۆته گه‌ر به کۆمه‌ککردن به حکومه‌تی یۆنان وبولگاریا له پێناو توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان وبه‌رگرتن به لیشاوی په‌نابه‌ران و به‌رده‌وامی دان به سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه په‌نابه‌ران بۆ تورکیا که ئه‌مه نیشانی ئه‌دا هیچیان ڕێگا چاره‌یه‌کیان پێ نیه جگه له یاریکردن به چاره‌نوس په‌نابه‌ران نه‌بێت وئه‌م هه‌لویسته نامرۆڤانه‌یه بانگه‌وازی ڕێکخراوه‌کانی داکۆیکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران و ئازادیخوازان ده‌کات به‌دژی ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ژاد پهرستونامرۆڤانهیهدا به ته‌واوی تواناوه بێنه مه‌یدان و به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه بچن”