مالپه‌ری رفیوجی ئه‌کشن “refugee action ” رایگه‌یاند”فازل ته‌مه‌ن 30سال ،په‌نابه‌رێکی کورد دوایی ئه‌وه رۆژی 6 نۆڤه‌مبه‌ر بۆ ماوه‌ی 48سه‌عات له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان به‌ناوی “North West Point Detention” دیار نامێنیت، پۆلیسی ئوسترالیا لاشه‌ی فازل به مردویی له‌یه‌کیک له جهنگلهکانی نزیک به دوورگه‌ی کریسمس ده‌دۆزریته‌وه”
به‌پی هه‌مان سه‌رچاوه “فازل سالی 2010 جۆته ئوسترالیا و داوای مافی پهنابهریکردوه چه‌ند جارێک به‌هۆی بی هیوای له وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری وخراپی باری ده‌روونی جه‌ند جارێک له هه‌ردوو شاری مالبورنو برز بن هه‌وڵی خۆکوژیداوه”
موزه‌فه‌ر عبدولا هه‌ڵسوراوی فیدراسیۆن له سدنیهوه به ناوه‌ندی هه‌والگری فیدراسیۆنی راگه‌یاند”
بە پیی هەمو بەلگەو راستی یەکان حکومەتی ئوسترالیا بەرپرسە لە مەرگی ئەم پەنابەرە وەک دەیانی تر بەهۆی سیاسەتی نا ئینسانی و رەگەزپەرستانەیان بەرامبەر سەرجەم پەنابەران”
موزه‌فه‌ر ئه‌وه‌شی ووت”ئەوە چەند ساله ئەم سیاسەتەی حکومەتی ئوسترالیا روبەروی سەرکۆنەو ریسوایی بوتەوە لە لایەن رای گشی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی ئوسترالیا‌و جیهانی یەوە لەسەرو هەمویانەوە کۆمیسیونی بالای کاروباری پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و ریکخراوی لیبورنی نیو دەولەتی خاچی سورەو زۆری ترەوە .بەلام ئەم حکومەتە راسترەوەی حزبی لیبرال کە بەرنامەداریژەری ئەم سیاستەیە نەک هەر گویی نەداوە بە سەرکونەو ریسوا بونی خۆی بەلکو زیاتر و زیاتر پەیرەوەی لی کردوە”.