بەیان لەبەردەم شارەوانی سوید مانگرتنی ڕاگەیاند
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 3, 2020
ماڵهوه
373 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
بەیان لەبەردەم شارەوانی سوید مانگرتنی ڕاگەیاند
بەیان حەسەن بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”لە نارەزایەتی بەرامبەر بە لێسەندنەوەی خانووبەرەو ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەریم لە سوید ئەمشەو لەبەردەم شارەوانی شاری سۆنسڤال مانگرتنم ڕاگەیاند..”
بەیان ئەوەشی ووت”ماوەی دوو هەفتەیە شۆینی ژیانییان لێسەندومەتەوە وبێ جێگام و فشارم بۆ دەهێنن تا ڕازی بم بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ کوردستان..”
بەیان حەسەن ئەوەشی ووت”خاوەن پێداویستی تایبەتم ماوەی ٩ساڵە لە ولاتی سوید ژیان بەسەردەبم و وەڵامی پەنابەریم ڕەتکراوەتەوە..”
بەیان حەسەن لە پەیامێکی ڤیدیویدا داوا لە ڕای گشتی دەکات پەیامە ڤیدیۆیەکەی بلاو بکەنەوە.
لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە کەیسی بەیان ووتیان”لە نارەزایەتی بەرامبەر بە لێ سەندنەوەی شۆینی ژیان وڕەتکردنەوەی داوای پەنابەرێکەی بەیاندا، سکرتێری فیدراسیۆن نامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی سویدوسەرجەم دام دەزگا پەیوەندیدرەکان کردوە وە هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەر بەرامبەرپێشێلکردنی مافەکانی بەیان حەسەن وە وەرگرتنەوەی شۆێنی ژیانی..”