بەهۆی خراپی ژیانیان لەکەمپەکانی یۆنان ٢١ پەنابەری کورد ماندەگرن
usr_web171_1
تشرینی دووهم 22, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
260 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
کامۆ عوسمان لە کەمپی کۆرینتۆس لە وڵاتی یۆنانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” بەهۆی خراپی دۆخی ژیانمان ولێ نەپرسینەوەمان لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە، ئێمە ٢١ پەنابەری کورد لە ڕۆژی دووشەمە ١٦/١١/٢٠٢٠وە مانمان لەخواردن گرتوەوتا وەلام بەداواکاریەکانمان نەدەنەوە ئامادە نین مان بشکێنین.”
کامۆ ئەوەشی ووت”داوامان ئەوەیە داواکاری مافی پەنابەریمان قبوڵ بکەن ولەم کەمپە ئازادمان بکەن”
هەروەها ووتیشی”دووانمان ئەمرۆ باری تەندروستی تێکچوە وگەیەنراوەتە نەخۆشخانە..”
لە ئێستادا ٣٤ پەنابەری کورد لەکەمپی کۆرینتۆس لە ولاتی یۆنان لە ١٨ ئۆکتۆبەرەوە راگێراون لە هەڵومەرجێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن ودەزگا پەیوەندیدارەکانی یۆنان ئامادەنیە کێشەکانیان چارەسەر بکات وەلام بەداواکاریەکانیان بداتەوە، لە چەند پەیامی دەنگیدا داوا لە ڕیکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران دەکەن بەهانایانەوە بچن وەهەروەها لەڕێگای تورە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەنگیان بگەیەنرێت بەڕای گشتی.