ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان!
هەڵسوراوانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران!
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ دەوڵەتی تورکیا بەبڕیاری ( ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ) سەرۆک کۆماری تورکیا سنورە ئاوی و ووشکانیەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردەوە، ئەمە هەنگاوەش دوای شکستە سەربازییەکانی لەسوریا کە بەو هۆیەوە بە هەزارەها پەنابەرانی تری ووڵاتانی تری وەک ( عێراق و کوردستان ، ئێران ، ئەفغانستان پاکستان ، ئەفریقیا ) چەندین پەنابەرانی ووڵاتانی تر بەرەو سنورەکانی نێوان تورکیاو یۆنان بەڕێکەوتن بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا بە هەموو شێوەیەک کەوتە ئاسانکاری و دابینکردنی پاس بۆ گەیشتنی پەنابەران بە سنورەکانی نیوان تورکیا ویۆنان تا لەوڕیگەیەوە فشار بخاتە سەر ووڵاتانی ئەوروپا وبەرژەوەندیە ئابووری وسیاسیەکانی بەدەست بهێنیت.