هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“ڕێکەوتی ١٩/١/٢٠٢١ کۆمەڵێك پەنابەر کە سەرجەمیان پەنابەرانی رۆژئاوای ئەفریقابوون بە مەبەستی گەیشتنیان بە ئەوروپا لە شاری زاویە بەدووری ٥٠کم لەشاری تەرابلوسی لیبیاوە بەڕێدەکەون بەڵام دوای چەند کاتژمیرێکی کەم بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت و بەلەمەکە بەتەواوەتی ژێر ئاو دەکەوێت”
ئهوهشی ووت ” لە ئاکامی ئەو رووداوەدا ( ٤٣ ) چل و سێ پەنابەر ژیانیان لەدەست دەدەن
وە هێزەکانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیاش توانیویانە تەنها ( ١٠ ) پەنابەر ڕزگار بکەن”
شایهنی باسه ئەمە رووداوه به گەورەترین ژیان لەدەستدانی پەنابەرانە لەساڵی نوێدا ئهژمار دهکرێت وهەریەك لە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە لێدوانێکی هاوبەشدا هاوخەمی خۆیان لە ڕووداوەکە دەربڕیو ڕایانگەیاندوه هەموو جۆرە هاوکارییەکیشیان پێشکەش بە ڕزگابوەکان کردووه.