لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
بەلەمێکی پەنابەران لەدەریایی ئیجە ژێر ئاوکەوت لەنێو قوربانیەکاندا ژنێکی کورد هەیە
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ئەمشەو ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢١ بەلەمێکی پەنابەران لە دەریایی ئیجە لەسنوری شاری ئەزمیر ژێر ئاوکەوت بەپێی زانیاریەکان ژنێکی کوردی ژیانی لەدەستداوە
کەس و کاری ئەو ژنە پەنابەرە پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کرد بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ هەرێمی کوردستان
فیدراسیۆنش ئامادەی دەربڕی بە ئەنجامدانی ڕیکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ هەرێمی کوردستان
چاوەڕوانی زانیاری زیاتربن لەسەر ڕووداوەکە