بەرواری 31/8/2019 لەناوچەی کوشاداسێی سەربەشاری 33 پەنابەر دەستگیر کران کە لەنێویاندا ٨ مناڵ و٧ ژنی تێدا بوو . بەرواری 1/9/2019 لە ناوچەی کوشاداسێ و دیدم 107پەنابەر دەستگیر کران کە خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریا و فەلەستین و وڵاتانی دیکە بوون زۆربەشیان ژن و مناڵ بوون . بەرواری 31/8/2019 لە شاری موغڵا 29 پەنابەر دەستگیر کران .
بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی داتچا ی سەر بەشاری موغڵا 35 پەنابەر دەستگیر کران ٢٣ پیاو ٨ ژن و ٤مناڵی تێدا بوون . پەنابەرەکان خەڵکی سوریاو و عێراق و فەلەستین و یەمەن بوون . بەرواری 31/8/2019لە شاری ئەدرنە 29 پەنابەر دەستگیر کران . بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی ئینەزی سەربەشاری ئەدرنە 16 پەنابەر دەستگیر کران کە ٧ مناڵیان لەگەڵدا بوو . بەرواری 30/8/2019 لە ناوچەی ئینەز سەربەشاری ئەدرنە 43 پەنابەر دەستگیر کران بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی ئینەز سەربەشاری ئەدرنە 59 پەنابەری دیکە دەستگیر کران ١١ مناڵ و١٠ ژنیان لەگەڵ بوو . بەرواری 2/9/2019 لە ناوچەی ئیجاباتی سەربە شاری چاناکاڵێ 48 پەنابەر دەستگیر کران .. بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی ئایڤاجیک و شاری چاناکاڵێ لە ٦ ئۆپراسیۆنی هێزە دەریاوانەکانی تورکیا 280 پەنابەر دەستگیر کران کە بەرەو جەزیرەکانی یۆنان بەرێ دەکەوتن . لەنێو هەموو ئەم پەنابەرانەی لەم چەند رۆژەدا دەستگیر کراون بەشێکیان پەنابەرانی کوردی کوردسستانی عێراقن ….دوای لێکۆڵینە لەم پەنابەرانە بەتایبەتی پەنابەرانی عێراق و کوردستانی عێراق دواتر دیپۆرت دەکرێنەوە ….
رۆژ عەزیز: نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
2/9/2019